سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 25-10-2011 ئه‌نجومه‌نی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی له باره‌گای لق به ئاماده‌بونی به‌رپرس و كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان ئه‌نجامدا سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرۆد دواتر به‌ر پرسی لق به‌رێز م. تحسین خۆشناو وێرای به خێرهێنانی ئامه‌ده‌بوان سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی خسته رو كه ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه بون بۆ گفت و گۆ كردن له‌سه‌ر ، پاشان راوسه‌ره‌نجی ئاماده‌بوان وه‌رگیرا گوێ له راپۆرتی كار‌و چالاكی مانگانه‌ی ناوچه‌كان گیرا و وه‌لامی پێویستیان درایه‌وه شایه‌نی باسه له كۆبونه‌وه‌كه باس له‌م خالانه كرا :
1. ئیدانه‌ی بریاره‌كه‌ی مالیكی كرا سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی ئالای كوردستان له خانه‌قین و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان .
2- ئیدانه‌ی به‌زاندنی سنوری هه‌ریمی كوردستان له لایه‌ن سوپای توركیاوه كرا .
3- ئه‌نجومه‌نی لق هاوخه‌می خۆی ده‌ربری بۆ هاولاتیانی شاری وانی كوردستانی باكور سه‌باره‌ت به و كاره‌ساته سروشتی یه ی كه دوچاری بون .
4- داواكرا كه مامۆستایان زۆر به وشیاریه‌وه به به‌رچاو رونیه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل پرسه كۆمه‌لایه‌تی و خێزانیه‌كان به‌تایبه‌ت ته‌لاق و نكاح بكه‌ن .
5- بۆ جارێكی تر داوا له م. ته‌نفیزی كرا كه پرسی زیاد كردنی ده‌رماله‌ی زانایان زۆر به جدی تر له‌گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار گفت و گۆ بكات ئه‌گینا زانایان هه‌لوێستێكی تریان هه‌بێت خۆ پیشاندانێك هه‌بێت بۆ مه‌به‌سته‌كه رێك بخرێ .
6- داواكرا م . ته‌نفیزی كاربكات له پێناو حیساب كردنی بروانامه‌ی تعدیل شهاده وه‌كو شه‌شه‌می ئاماده‌یی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گه‌مارۆی سه‌ر شه‌هاده‌كه لابرێ .
لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان
|