راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
رۆژی 25/10/2011 له رێ‌و رسمێكی شایسته‌دا‌و به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان كامل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و كرمانج عزت قایمقامی سۆران‌و مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی كرایه‌وه.
ئه‌مه‌و له دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئه‌وقاف په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ستافی سه‌نته‌ر كرد‌و خۆشحاڵی خۆیان به كردنه‌وه‌ی ده‌ربڕی.
دواتر وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری ناوبراو وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، پێناسه‌یه‌كی سه‌نته‌ری بۆ ئاماده‌بووان خسته روو، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و سه‌نته‌ر پێویستیه‌كی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه‌و له پێناو كۆمه‌ڵێك ئامانج دروست بووه‌و به ئاراسته‌یه‌كی ئایینی‌و رۆشنبیری كار ده‌كات، هه‌روه‌ها گوتیشی: سه‌نته‌ری زانایان بۆ خزمه‌تی زانایان دامه‌زراوه‌و به‌دیلی هیچ ده‌زگایه‌كی تریش نیه‌و ده‌یه‌وێ له‌و بواری په‌ره‌دان به رۆشنبیریه‌تی ئایینی هه‌نگاو بنێ.
شایانی باسه ئه‌م سه‌نته‌ره یه‌كه‌مین سه‌نته‌ره له سه‌ر ئاستی سۆران‌و ته‌نانه‌ت كوردستانیش ده‌كرێته‌وه، كه سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری ئایینیه‌و ده‌یه‌وێ پردی په‌یوه‌ندی نێوان زانایان‌و خه‌ڵك‌و رۆشنبیری دوێنێ‌و ئه‌مرۆ بێت‌و خزمه‌ت به زانایانی ئایینی بكات، له ساڵی 2008 كاری بۆ كراوه‌و ماوه‌ی پتر له شه‌ش مانگه كار‌و چالاكی له ده‌ڤه‌ری سۆران ئه‌نجام ده‌دات.
|