له به‌رده‌وامی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، رۆژی 25/10/2011 به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به رۆشنبیری ئایینی‌و خستنه رووی بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان سێیه‌مین خولی رۆشنبیری بۆ (50) مامۆستای ئایینی سنووری سۆران كرده‌وه.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه، كه له هۆڵی ئه‌وقاف به‌رێوه چوو، هه‌ر یه‌كه له وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و قایمقامی سۆران‌و به‌رپرسی لقی 10ی پارتی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی تێیدا به‌ژدار بوون، وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز چه‌ند وته‌یه‌ك له لایه‌ن هه‌ر یه‌كه له به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و قایمقامی سۆران‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پێشكه‌ش به ئاماده بووان كران‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه كرایه‌وه.
دواتر به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا باسی له بایه‌خی رۆشنبیر بوونی پتری مامۆستایانی ئایینی كرد‌و ئه‌وه‌شی خسته روو، كه رۆشنبیری لای مه‌لاو مزگه‌وته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا مامۆستایانی ئایینی خۆیان به پێشه‌نگی ئه‌و رێبازه بزانن.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: پێویسته وتاری هه‌ینی په‌ره‌ی پێ بدرێ، به شێوه‌یه‌ك له ئاست ئه‌و قۆناغه‌و بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان بێت. هه‌روه‌ها گوتیشی: ناكرێ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك هه‌ڵه‌ی مامۆستایه‌كی ئایینی ته‌عمیم بكا به‌سه‌ر ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی، چونكه زانایانی ئایینیش مرۆڤن‌و مرۆڤیش قابیلی هه‌ڵه‌یه.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: مامۆستایانی ئایینی خه‌می خه‌ڵك‌و نیشتیمانیان هه‌ڵگرتووه‌و به‌رده‌وامیش دیفاع ده‌كه‌ن‌و ئامانجیانه ئه‌زمونی ئه‌و هه‌رێمه به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت نه‌ك خوانه‌خواسته تووشی كه‌م‌و كوڕی‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره بێته‌وه.
له كۆتایشیدا به‌رێزیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و قۆناغه ئه‌ركی مامۆستا دووباره بۆته‌وه‌و ئه‌ركه له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیان دابن‌و ئه‌دایه‌كی جوان پیشان بده‌ن.
|