راگه‌یاندنی لقی سۆران
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26/10/2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس وكارگێران ،لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له به‌رێز ئازاد سرێشمه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ،كه‌به‌مه‌به‌ستی دیده‌نی زانایان سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی كردبوو.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له گه‌ل ژماره‌یه‌ك له زانایانی سنوره‌كه، په‌رله‌مانتاربارۆدۆخی ئه‌مرۆی عیراق و رۆلی كوردله‌به‌غداخسته به‌رباس ولێكۆلینه‌وه‌و جوهدو كاركردنی به‌رده‌وامی په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بایه‌خه‌وه هه‌لسه‌نگاندو،شێوازی چۆنیه‌تی كاركردنیان له‌پێناو چاره‌سه‌ردكرنی گرژی وكێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆئاماده‌بوان خسته‌روو.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له‌سه‌رسوربوونی لایه‌نی كورد له‌سه‌ر وه‌ده‌ست هێنان وبه‌رگری كردنیان له‌ماف وداخوازیه‌كانی گه‌لی كورد كرده‌وه.
دواتریش كۆبونه‌وه‌كه به چه‌ندین سه‌رنج وراوتێبینی له سه‌ركه‌ش وهه‌وای ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه كۆتای پێهات .
|