رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی (دی فۆڵكس گرانت)ی هۆڵه‌ندی ئاشكرایكرد: قه‌شه‌ی كڵێسا كاسۆلیكیه‌كانی وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌په‌نهانی‌و دوور له چاوی خه‌ڵك‌و راگه‌یاندن، رێوڕه‌سمی ماره‌بڕینی ئاسایی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان سازده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: كه قه‌شه‌كان بۆ پاراستنی ناو و به‌رژه‌وه‌ندی ماددی خۆیان‌و، دوور له چاوی حكومه‌ت، به‌نهێنی كوڕ له كوڕ‌و، كچیش له كچ ماره‌ده‌كه‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئایین‌و یاساكانه‌و، ئه‌م كاره‌ش له دره‌نگایی شه‌و، یان له‌كاتێكی وادا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه كه‌س له كڵێسا نه‌بێ، هه‌ر بۆیه زه‌نگیش لێناده‌ن، وه‌ك ئه‌و زه‌نگ لێدانانه‌ی كه له‌كاتی ماره‌بڕینی ئاسایی له كڵێساكان لێده‌درێت، یان هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كڵێسا له هۆتێل‌و شوێنی تایبه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن!!
جێگه‌ی باسه: ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قه‌شه‌و كاهینه‌كانی رۆژئاوا له فه‌زیحه‌تی ئه‌خلاقی تێوه‌گلاون‌و، به هۆیه‌وه زۆرێك له ده‌زگا‌و رێكخراوی په‌یوه‌ندیدار داوایان له‌سه‌ر قه‌شه‌و كڵێسا‌و، خودی پاپا‌و ڤاتیكانیش تۆماركردووه‌و، دیارترینی فه‌زیحه‌ته‌كانی ساڵانی رابردووش ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئه‌مسته‌ردام بوو، كه له ساڵی 2001 قه‌شه‌یه‌ك به ئاشكرا‌و، به ئاماده‌بوونی زیاتر 170 كه‌س‌و، له ناوكڵێسا پیاوێكی له پیاوێكی دیكه ماره‌بڕی.
|