رۆژی دووشه‌مه (31/10/2011) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان له باره‌گای یه‌كێتی زانایان ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت، به‌تایبه‌تی له بواری فه‌توا‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی راگه‌یاندنه‌كان له‌گه‌ڵ وتاری هه‌ینی‌و فه‌توادان‌و، په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رمانی كوردستان.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا مه‌سه‌له‌ی پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی بوو، چونكه ئێستا موخه‌سه‌ساتی زۆر له فه‌رمانبه‌ران چاك كراوه، له‌وانه مامۆستایان، به‌ڵام چه‌ندین جاره داوا ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هیچ وه‌ڵامی نییه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گووتی: ناكرێ له‌وه بێده‌نگ بین مووچه‌ی زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كان چاك بكرێت یان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ته‌نها وتاربێژان‌و پێشنوێژ‌و وتارخوێنان نه‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان گووتی: ئه‌وه ده‌بێ له وه‌زاره‌ته‌وه بێت‌و بگه‌یه‌ندرێته په‌رله‌مان‌و ئێمه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه شێوازه‌كه‌ی له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات.
له‌و باره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: پێویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به زووترین كات شتێك ئاماده بكات‌و بیگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی كوردستان، ئێمه‌ش هه‌موو ئاماده‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هاوكاریكردن‌و چاككردنی ژیان‌و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی.
شایانی باسه له لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان كاك یه‌شار نه‌جمه‌دین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی لیژنه ئاماده‌بوون، به‌ڕێز حاجی سه‌لام كه‌ریم سیدان راوێژكاری وه‌زاره‌ت‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تلا ئه‌وقاف نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو، له یه‌كێتی زانایانیش هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی‌و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی و مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و شێخ نیاز راغب به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون.
|