راگه‌یاندنی لقی سۆران
پێش نیوه‌رۆی 26/10/2011پێنچ شه‌ممه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و، دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و ، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌دیداره‌كانداباس له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی هه‌نووكه‌ی په‌یوه‌ست به‌بارودۆخ وقۆناغی سیاسی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌كه كرا‌و،كاریگه‌ری مامۆستایانی ئاینی وئه‌ركی سه‌رشانیان له هه‌مبه‌ر رووداوپێشهاته‌كان خرایه به‌رباس وگفتۆگۆ ،
له‌ته‌ورێكی تری دانیشتنه‌كاندا شاندی میوان ولقی سۆران وئه‌وقافی سۆران هاوخه‌می وسۆزی خۆیان بۆ كوردانی شاری وان راگه‌یاندو هاریكاری كردنیان وهه‌لمه‌تی كۆمه‌ككردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم وهاوولاتیانه‌وه به‌بایه‌خ وكارێكی مرۆی ونه‌ته‌وه‌ی وه‌سفكرا،داوای به‌هه‌شت بۆقوربانیانی رووداوه‌كه‌و شیفای عاجیلش له خوای دلۆڤان بۆبرینداره‌كان كرا.
شایه‌نی باسه دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ش هه‌ردووبه‌رێزان هه‌ریه‌كه‌و به‌بابه‌تێك پشكداریان كرد له‌خولێكی رۆشنبیری كه ئه‌وقافی سۆران بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه سازی كردبوو.
هه‌روه‌ك له‌بابه‌ته‌كه‌شیاندا دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر باسی له‌مێژووی دێرینی كوردكردو، زانایانی ئاینی به‌به‌شێكی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌دروست بوونی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی وسه‌رمه‌شقی رێبواری بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی كوردوه‌سفكردن .
هه‌روه‌ك به‌رێزمامۆستا مه‌لا عه‌بدولڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش له‌به‌رگرنگی وبایه‌خی فه‌توا،له‌بابه‌ته‌كه‌یداچۆنیه‌تی دروست بوون ومه‌رج وكاریگه‌ریه‌كانی فه‌توای بۆئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌و،جه‌ختی كرده‌وه كه‌ده‌بێ زانایان زۆربه‌ووردی سه‌رنج بده‌نه رووداوگۆرانكاریه‌كانی ئه‌مرۆی جیهان ،بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌وورده‌كاریه‌كانی فه‌توا قولببنه‌وه‌و توشی هه‌له‌ی فه‌توادان نه‌بن.
هه‌روه‌هاله‌به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌یدابه‌رێزیان داوای كرد، كه‌چیترنابێ مینبه‌ر ببێته شوێنی فه‌توادان چونكه له‌كوردستان لێژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌یه ،كه به‌رده‌وام چاودێری رای زانایانی سه‌رده‌م ورووداوه‌كان ده‌كات وهه‌میشه له‌خزمه‌تی خه‌لكی كوردستان دایه.
|