ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27/10/2011، هه‌ر یه‌ك له مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی و مامۆستا أنور زه‌نگه‌نه و محمد تاڵه‌بانی كارگێرانی لق به‌شداریان كرد له كۆبو‌ونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و لێپرسرا‌وی ڕێكخرا‌وه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به مه‌به‌ستی نو‌وسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ .
شایه‌نی باسه له‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بكرێت و قسه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ند داره‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتو‌ودا قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌رێنرێته‌وه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و مادده‌ی (140) جێ به‌جێ ده‌كرێت . |