ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 28/10/2011، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه پێك هاتبو‌و له مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و مه‌لا محمد تاڵه‌بانی كارگێری لق و مه‌لا قادر ته‌وه‌كه‌ڵی و مه‌لا محمد ڕه‌زا و مه‌لا به‌ندی و مه‌لا بهجت سه‌ردانی خه‌لیفه قادر سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كیه‌ی قادری كه‌سنه‌زانیان كرد و لێپرسرا‌وی لق له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی كرد بۆ ڕۆڵی كاریگه‌ری ته‌كیه و خانه‌قاكان له كوردستاندا و وتیشی پێویسته هه‌موولا ها‌وكاربین بۆ پاراستنی ئه‌زمو‌ونی هه‌رێمی كوردستان و مورید و ده‌ر‌وێشه‌كانیش ئه‌ركی خۆیانه كه پابه‌ند بن به شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌وه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر () و كه‌سانی وه‌كو شێخ عبدالقادری گه‌یلانی و ئه‌ولیا و پیا‌و چاكان، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌لیفه قادر سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كیه‌ی كه‌سنه‌زانی له چه‌مچه‌ماڵ خۆشحاڵی خۆی و شوێنكه‌وتو‌وانی ته‌ریقه‌تی قادری له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه و د‌و‌وپاتی كرده‌وه كه ئێمه هه‌میشه ڕێزی زانایانمان له‌سه‌ر سه‌ر دانا‌وه‌و به واجبیشی ده‌زانین و سوپاسی یه‌كێتی زانایانیش ده‌كه‌ین كه هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ شێخانی ته‌ریقه‌ت و به‌رده‌وام دڵسۆزی ته‌كیه و خانه‌قاكانن .
شایه‌نی باسه كه زانایانی ئاماده‌بو‌و به‌شداری كۆڕێكی زكری ته‌كیه‌ی نا‌وبرا‌ویان كرد .
|