ئا: هه‌ژار ڕه‌مه‌زان
دكتۆر به‌شیر خلیل حداد مامۆستای ئاینی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كوردستانی له دیدارێكی تایبه‌ت تیشك ده‌خاته سه‌ر بارودۆخی ژنانی له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ش ده‌خاته ڕوو كه دروست بوونه له به‌رده‌م ژناندا و مافی و پێگه‌ی ژنیش له ئاینی ئیسلامدا باس ده‌كات،و به‌راوردی بارودۆخی ژنانی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دونیادا ده‌كات،و ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه چه‌ندین ووڵات هه‌ن به‌ناوی ئیسلامه‌وه ژنان ئازارئه‌ده‌ن و مافه‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و ئه‌ركی ده‌سته‌ڵات له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ده‌سته به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان‌و، پاراستی ژنان له هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه بۆیان دروست ده‌بێت، و ڕۆَلی ده‌سته‌ڵات له كه‌م كردنه‌وه‌ی توند‌و تیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ژنان:حداد وتی: ژن وه‌ك هه‌رتاكێكی تری كۆمه‌ڵگا پێگه و شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها له كوردستاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌رده‌وام هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بپارێزێت له هه‌موو جۆره توند‌و تیژیه‌ك و گرفتێك كه بۆیان دروست ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش ده‌سته‌ڵاتی كوردی له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنان بێنێته مه‌یدانی كاركردن و مه‌یدانی سیاسی ئه‌مه‌ش باشترین و گرنگترین شته كه بۆ ژنان ئه‌نجام بدرێت چونكه ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌م ده‌رگایانه بۆ ژنان ده‌كرێنه‌وه لێره‌وه ژنانیش ئه‌توانن له زۆربه‌ی بڕیار‌و مه‌سه‌له سیاسیه‌كاندا پشكیان هه‌بێت ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌توانن خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان بهێنه‌دی، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگا ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌وتوو كه ژن‌و پیاو پێكه‌وه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگابكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌روبنایادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی تۆكمه و شارستانیه‌ت، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه توند‌و تیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ژنان كه‌م بكرێته‌وه.
ده‌سته‌ڵات پشكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت بۆ ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌و نه‌هێشتی ئایدیای توند‌و تیژی
به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌م ڕێژه‌یه ڕوو له هه‌ڵكشانه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و گرنگترینیان چه‌مكی توند‌و تیژی فكریه، ئه‌م چه‌مكه وه‌ك ئایدیایه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داكوتاوه واتا توندوتیژی بووه به بیروباوه‌ڕێك كه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بوونی هه‌یه، بۆیه گرینگ‌ترین شت كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگیرێت له تونده‌تیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به ژنان بریتیه له نه هێشتنی ئه‌م ئایدیایه واتا ئایدیای توند‌و تیژی ئه‌مه‌ش پێویستی زیاتری به هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و پێویسته كاری بۆبكرێت، چونكه نه‌هێشتنی ئه‌م ئایدیایه و گۆڕینی بۆ مرۆڤ دۆستی كاری ڕۆژێك و دوو ڕۆژ نیه چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه تا ئێستا چه‌ندین ده‌رگای داخراوی تێدایه به‌رامبه‌ر به‌ژنان.
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیسلام بێ به‌ریه له‌م جۆره توند‌و تیژیانه
بۆیه من پێم وایه سه‌ره‌كیترین كار بۆ له ناوبردنی چه‌مكی توندوتیژی و نه‌هێشتی بریتیه له نه‌هێشتی ئه‌م ئایدیایه‌له ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و گرنگه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا بنچینه و پێشینه‌یه‌كی مێژووی و توندی هه‌یه كه‌وابوو ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی كه نامێنێت ئه‌مه‌ش به‌هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دانانی سیسته‌م و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی شیاو له‌گه‌ڵ به‌هاو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بگونجێت هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵات پشكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت بۆ ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتی ئه‌م ئایدیایه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا ئه‌و یاسایانه‌ی كه بۆ ڕێگه‌گرتن له توندوتیژیه‌كان هه‌ن وه‌ك پێویست كاریان پێناكرێت و نه‌چوونه‌ته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌هه‌یه كه‌زیاتر بچنه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توندوتیژی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی یاسای و شه‌رعیان له‌گه‌ڵ ناكرێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م توندوتیژیانه ڕوو له‌زیادبوونن. بۆیه پێویسته له‌پاڵ نه‌هێشتی ئه‌م ئایدیایه كار بۆ ئه‌وه‌بكرێت كه یاساكانی تایبه‌ت به به‌رگریكردن له ژنان بچه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
_ له زۆرێك له و وڵاتانه‌ی كه ئاینی ئیسلام ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه به‌ڵام ژنان زۆرترین گرفتیان هه‌یه‌و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و ئازار ئه‌درێن به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه ئایا ئیسلام له ڕاسته‌قینه‌دا به‌م شێوه‌یه مافی ژنی داوه كه وه‌ك ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن؟
+ ئه‌م پرسیاره زۆر ڕاسته‌و تاوه‌كو ئێستا له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌كان گرفته‌كانی ژنان زۆرن و ژنان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ڕاسته ئه‌م وڵاتانه وڵاتانێكی ئیسلامین و ئیسلام تیایاندا ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه خودی ئیسلام نیه كه ئه‌م توندوتیژیانه به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ده‌كات به‌ڵكو ئه‌و ده‌سته‌ڵات‌و گروپانه‌ن كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ژنان ئازارده‌ده‌ن و گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیسلام بێ به‌ریه له‌م جۆره توند‌و تیژیانه‌و ژن له ئاینی ئیسلامدا پێگه و شوێنی خۆی هه‌یه و ڕێزی هه‌یه وه‌ك مرۆڤ و هاوشانی پیاوان،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه توندوتیژی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به ژنان به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌وه به‌خراپ كار به ئاینی ئیسلام ده‌كه‌ن و ئاینی ئیسلام دووره له هه‌موو ئه‌وجۆره كارانه،كه‌وابوو ئه‌مه هه‌ڵه كردنه به ناوی ئیسلامه‌وه چونكه ئاینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری وویستوه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاو ژنانیش،وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش هاتنی ئاینی ئیسلام و ته‌ماشایه‌كی بارودۆخی ژنان بكه‌ین له‌و كاتداو به‌راوردی بكه‌ین به هاتنی ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ئاینی ئیسلام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ژنان له مه‌ینه‌ت و ئازاره‌كان ڕزگاربكات،چوونكه له پێش ئاینی ئیسلامدا ژنان ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه و له ئازاردابوون به‌ڵام به هاتنی ئاینی ئیسلام ئه‌مه كۆتای هات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئیسلامه‌وه ژنان ئه‌كوژن و ئازاریان ئه‌ده‌ن ئه‌وا هه‌رگیز موسڵمان نین وله ئیسلامیش نه‌گه‌یشتوون. چونكه له ئاینی ئیسلامدا ژن چه‌ندین مافی هه‌یه وه‌ك كاركردن و به‌ژداری كردنی ئیداری و چه‌ندینی مافی تر كه پیاوانیش هه‌یانه بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وپێش ئه‌بینین كه ژن هه‌بووه سه‌رۆكی شاره‌وانی بووه ئه‌وه‌تا خاتوو (شیفای كچی عبدالله) له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای ئیمامی عمردا كاری ڕێكخستنی بازار‌و شاره‌وانی پێی سپێردرابوو، ژنان له ئاینی ئیسلامدا چه‌ندین به‌ژداری گرنگیان هه‌بووه له‌وانه‌ش به‌ژداری كردن له جه‌نگه‌كاندا شان به شانی پیاوان كه به‌درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی جه‌نگ و هێزی پیاو هاوتریب بوونه به‌ڵام ئه‌بینین كه ژنان به‌ژداری جه‌نگیشیان هه‌بووه ئه‌مه‌ش فۆرمێكی تر به‌ژنان ئه‌دات له ئاینی ئیسلامدا كه بریتیه له‌وه‌ی به‌ڵی ژنان توانای زۆریان هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ژن هه‌بوونه كه بازرگانیان كردوه و به ئازادی چوونه‌ته مه‌یدانی كاركردنه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئاینی ئیسلام پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگی بۆ ئافره‌ت داناوه له ناو كۆمه‌ڵگادا به‌ڵام ئێستا له‌چه‌ند ووڵاتێكدا كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ژنان ده‌كوژرێن ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نیه، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیش كه له ئاینی ئیسلامدا بوونی هه‌یه سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئاینی ئیسلام فره‌ژنی دانه‌هێناوه به‌ڵكو ڕێكیخستوه هه‌روه‌ها فره‌ژنیش واجب و سونه‌ت نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامبدرێت به‌ڵكو(مباح)ه و هه‌ركاتێك كۆمه‌ڵگا یان تاك پێویستی پێی بوو ئه‌وا ئه‌توانرێت ئه‌نجامبدرێت.
پێم وایه ژنان وه‌ك پێویست رۆڵی خۆیان نه‌بینوه
هه‌روه‌ها له پێش ئاینی ئیسلامه‌وه فره‌ژنی هه‌بووه ئاینی ئیسلام هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی داوه و چوونكه له پێش ئیسلامدا پیاو هه‌بووه زیاتر له 10 ژنی هه‌بووه به‌ڵام ئیسلام ئه‌وه‌ی كه‌م كردۆته‌وه، به‌ڵام گرنگترین شت سه‌باره‌ت به ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه ئاینی ئیسلام كلیكی هه‌موو گرفته‌كانی ژیانی بۆ مرۆڤه‌كان دروست كردوه و ڕێگه‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بگاته خۆشبه‌ختی به هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌وه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی بایه‌لۆجی یاخود هه‌ر حاڵه‌تێكی تردا كه گرفتێكی گه‌وره بوو بۆ پیاو كه ژنه‌كه‌ی منداڵی نه‌بوو یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێت كه له ڕاسته‌قینه‌دا گرفت بێت ئه‌وه پیاو ئه‌توانێت ژن بهێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش مه‌رج و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی تێدایه و په‌یوه‌ندی به حه‌زوو ئاره‌زوه‌وه نیه،بۆیه هاتنی ئیسلام هاتنی خۆشبه‌ختی و ڕزگاری كردنی مرۆڤایه‌تی بووه له جه‌هاله‌ت و نه‌فامی بۆ بنیات نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ژیر و خۆشبه‌خت،هه‌روه‌ها هاتنی ئیسلام ڕوئیا و فۆرمێكی تری به‌خشیوه‌ته ژن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژنیش وه‌ك پیاو مرۆژڤه‌و خاوه‌نی بونیاتی مرۆڤایه‌تی خۆیه‌تی چونكه له پێش ئیسلامدا هه‌ر كاتێك كه ژنێك له‌دایك ده‌بوو به‌واتای به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی ده‌هات و ته‌نانه‌ت ژنان به‌زیندوی ده‌خرانه چاڵ به‌ڵام ئاینی ئیسلام هات و ئه‌و جه‌هاله‌ته‌ی نه‌هێشت كه به‌رامبه‌ر ژن ده‌كرا گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه كه ئاینی ئیسلام ژنی وه‌ك مرۆڤ ناساند و پێگه‌و گه‌وره‌ی خۆی پێی به‌خشی.
_ ڕۆڵی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا چۆن ئه‌بینی؟ ئایا ژنان توانیویانه به شێوه‌یه‌كی پێویست بێنه مه‌یدانی كاری سیاسی‌و كاركردنه‌وه؟
+ تا ئێستاش له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ژنان چه‌ندین گرفتیان هه‌یه‌و، هه‌وڵیش دراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی پیاون بێنه مه‌یدانی كاركردن و ڕۆَلیان هه‌بێت له كوردستاندا، به‌ڵام من وه‌ك خۆم ئه‌وه نابینم كه ژنان وه‌ك پێویست هاتبنه بواری كاركردنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ كه‌م ته‌رخه‌می ژنان و هه‌م بۆ گرفته‌كانیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ژنانیش هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بێت و بوونی خۆشیان سه‌لماندوه به‌ڵام وه‌ك پێویست نیه بۆیه پێویسته ژنان زیاتر هه‌وڵ بده‌ن هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێن و بتوانن خزمه‌تی زیاتر كۆمه‌ڵگا بكه‌ن، چونكه چه‌ندین شتی گرنگ هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌ژنانه‌وه هه‌یه و هه‌ر به‌وانیش ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ژنان زیاتر هه‌وڵ بده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌توانن كه بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.
یه‌كێك له‌و هۆكارنه‌ی كه بۆته گرفت بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆره ئازادیه‌یه كه ژنانی خۆرئاوا هه‌یانه
سه‌باره‌ت به ڕۆَلی سیاسی ژنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویست نیه، هه‌یه به‌ڵام زۆر كه‌مه هه‌روه‌ها له مێژووی كۆمه‌ڵگاكه‌شماندا چه‌ند ژنێك هه‌بوونه كه‌وه‌ك نموونه‌ی ئازایه‌تی كه‌سی سیاسی ده‌ركه‌وتوون و ئێستاش باس ده‌كرێن به‌ڵأم كه‌من.به‌ڵام ده‌كرێت بووترێت كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌كرێت له ئاینده‌دا ڕۆڵی ژنان باڵا تر بێت، چونكه ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كۆمه‌ڵگا وه‌ك باڵنده‌یه‌ك وه‌هایه باڵێكیان پیاوه و ئه‌وی تریان ژنه ئه‌گه‌ر بێت و باڵێكی بشكێت ئه‌وه ناتوانێت بفڕێت و ئازاد بێت و له خۆشبه‌ختی دابێت كه‌وابوو ئه‌وكاته‌ی كه ژنان به‌تواوه‌تی دێنه مه‌یدانی كاركردنه‌وه ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگا ئه‌توانێت به‌رو پێش بچێت و گه‌شه بكات و ئازاد بێت.
_ بارودۆخی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا چۆنه؟ ئایا ژنانی هه‌رێمی كوردستان ئازادی ته‌واویان هه‌یه وه‌ك ژنانی وڵاتانی خۆرئاوا؟
+ یه‌كێك له‌و هۆكارنه‌ی كه بۆته گرفت بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆره ئازادیه‌یه كه ژنانی خۆرئاوا هه‌یانه‌و ئێستاش هه‌ندێك له ژنان ئه‌م ئازادیه به‌باش ئه‌زانن بۆ ژنانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا كه ڕۆژانه چه‌ندین ژن توشی گرفت ئه‌بن به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله شارستانیه‌یه كه له وڵاتانی خۆرئاواوه ڕووی كردۆته ناوچه‌كه‌مان بۆنموونه خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا گه‌وره‌ترین گرفته بۆ ژنانی ئێمه و كۆمه‌ڵگاكه‌شمان چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هوشیاری به كارهێنانیان وه‌ك پێویست نیه بۆیه ژنان تووشی گرفت ده‌كات،ئێمه هه‌موو شتێكی خۆرئاوا به‌خراپ نازانین به‌ڵام ئێمه نابێت داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان پشت گوێ خه‌ین كۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌نی به‌هاو داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی و له پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئاینی ئیسلامین و ده‌بێت ئه‌م پیرۆزیه بپارێزین.
ژن له لای ئێمه پێگه‌و قورسای خۆی هه‌یه
زۆر شت هه‌یه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه زیانه له‌گه‌ڵی ناگونجێت، كه‌وابوو ده‌بێت هه‌وڵ ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی باش وه‌ربگرین و هه‌موو شتێكی خراپ به‌لاوه‌نێین و خۆمانی لێ به‌دوربگرین چوونكه زیانی ده‌بێت بۆ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. بۆیه هه‌موو ئازادیه‌ك پێویستی به سنور هه‌یه، بارودۆخی ژنانی هه‌رێمی كوردستان باشتره له بارودۆخی زۆرێك له ووڵاتانی تر ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، سه‌باره‌ت به ژنانی وڵاتانی خۆرئاواش ڕاسته ئه‌وان هه‌موو ئازادیه‌كیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته هۆكاری خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه و زۆر جار زیانی هه‌یه بۆ ژنان چوونكه ئێستا ژن له خۆرئاوا وه‌ك كه‌رسته‌یه‌ك ته‌ماشای ده‌كرێت هه‌روه‌ها با ژنانی كوردستان وا نه‌زانن ژنان له وڵاتانی خۆرئاوا گرفتیان نیه تا ئێستاش له چه‌ند وڵاتێكی خۆرئاوادا كوشتن و ئازاره‌كانی ژنان به‌رده‌وامه و ڕوو له زیادبوونیشه، هه‌روه‌ها تا ئێستا ژنان له خۆرئاوا به‌ناوی مێرده‌كانیانه‌وه ده‌ناسرێن ، به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاشدا باسم كرد ژن له لای ئێمه پێگه‌و قورسای خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌لای ئه‌وان ژن به‌تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانرێت و هه‌موو ئازاره‌كان و مه‌ینه‌تیه‌كانی مرۆڤ له ژیاندا بۆ ژنان ده‌گه‌ڕێنه‌وه،هه‌روه‌ها كاتێك كه له خۆرئاوا ژنان مافی ده‌نگ دان و به‌ژداری كۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌بووه و هیچ پێگه‌یه‌كیان نه‌بووه ژنان له سایه‌ی ئیسلامدا له‌مه‌یدانی كاری ئیداری و بازرگانی و سوپای و سیاسی‌دا بوونه، به هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وپێش ژن له ئیسلامدا به‌ژداری پێكراوه و به‌گرنگه‌وه ته‌ماشا ڕۆڵی ژن كراوه.
بۆیه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین كه پاراستی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و ژنانیش له‌م ناوه‌نده‌دا پشكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بێت له پاراستنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگادا، چونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆرینه‌ی موسوڵمانه و ئیسلامیان خۆش ده‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كانی ئیسلامیش جێ به‌جێ نه‌كات ئه‌وه له ناخه‌وه به‌ها به‌رزه‌كانی ئه‌م ئاینه‌ی خۆش ده‌وێت، و هه‌موو شتێكی پێ قبوڵ ناكرێت ،كه‌وا بوو ده‌بێت ئه‌م دۆخانه ڕه‌چاو بكرێن،چونكه په‌یوه‌ندی به پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
_ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پێیان وایه كه مامۆستایانی ئاینی كه‌م ته‌رخه‌من له به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و به‌ژداری ته‌واویان نیه بۆ پاراستی ژنان له توندوتیژیه‌كان؟
+ مامۆستایانی ئاینی وه‌ك چۆن به‌درێژای مێژوو ڕۆڵیان هه‌بوه له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاو وڵاته‌كه‌یاندا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش له مه‌سه‌له‌ی كێشه و گرفته‌كانی ژناندا ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه،و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه كه كێشه و گرفته‌كانی ژنان كه‌م ببنه‌وه و له وتاره‌كانی مامۆستایانی ئاینی و شێوازی كاركردنیشیانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ كات مامۆستایانی ئاینی به‌رامبه‌ر به‌ژنان كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بوونه،له‌م دوایانه‌دا گروپێك له مامۆستایانی ئاینی له سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌رژمێریه‌كی ته‌واوی ئه‌و كچانه‌یان كرد كه به بچوكی ماره‌بڕدراون و له دوایشدا له ڕێگه‌ی چه‌ند لایه‌نێكه‌وه و هه‌موو ئه‌و كچانه‌یان ئازادكردن كه به بچوكی ماره‌بڕدرابوون كه‌وابوو نموونه‌یه‌كی ئاوا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه مامۆستایانی ئاینی له‌خه‌می كۆمه‌ڵگا و ژنانیش دابوونه، چونكه ژن له ئاینی ئیسلامدا زۆر به‌گه‌وره‌ی ته‌ماشای كراوه و ،له كۆمه‌ڵگای خۆشمان‌دا ڕێزی ژن زۆره بۆ نموونه كاتێك كه ژنان به‌ساڵدا ئه‌چن له‌لای ئێمه ده‌بنه جێگه‌ی ڕێز و خه‌ڵك ده‌ستیان ماچ ده‌كات و به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرێت به‌ڵام له زۆرێك له وڵاتاندا كاتێك كه ژنان به‌ساڵدا ئه‌چن ده‌برێنه ناوه‌نده‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ئاینی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان ڕووه وكه‌م بوونه‌وه نه‌مان بچن به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینی نیه چونكه ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی فكریه و پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و بۆ دابنرێـت بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌بڕ بكرێت و نه‌مێنێت.
مامۆستایانی ئایینی هیچ كات كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوونه له‌به‌رامبه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و دیفاع كردن له مافی ئافره‌ت‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان
به‌ڵام له زۆر كێشه‌دا هه‌یه ژنان خۆیان كه‌م ته‌رخه‌من بۆ نموونه كاتێك كه باسی مه‌سه‌له‌ی میرات ده‌كرێت زۆرێك له ژنانی كوردستان بێ به‌ش ده‌كرێن و پێیان نادرێت به‌ڵام ژنان خۆیان بێده‌نگ ده‌بن چونكه ئه‌مه له ڕووی شه‌رعه‌وه مافی خۆیه‌تی و ئاینی ئیسلام بۆی داناوه له كوردستانیشدا له ڕێگه‌ی یاساوه ده‌توانێت ژنیش وه‌ك پیاوان ببنه خاوه‌نی به‌شی خۆیان به‌ڵام ژنان لێ بێ ده‌نگ ده‌بن، به‌بیروڕای من هه‌ر ژنێك له كوردستاندا كه داوای حه‌ق و به‌شی خۆی بكات ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌زی و ئازایه‌تیه‌و من ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌م.
كه‌وابوو ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ئاینی ئه‌و مافانه‌ی كه ئاینی ئیسلام داویه‌تی به‌ژن ده‌مانه‌وێت هه‌مووی پێبدرێت چونكه حه‌قی خۆیه‌تی وه ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت.چونكه ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتی و به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كانه بۆیه هه‌میشه مامۆستایانی ئاینی هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ژنان بپارێزن له توندوتیژیه‌كان.
|