به‌رپرسی لقی یه‌كێتی زانایان : زانایانی ئاینی له پێش هه‌ر توێژێكی تره‌وه به‌ئه‌ركی خۆیانی ئه‌زانن به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی كۆمه‌كی : له 80% ی كۆمه‌كیه‌كان له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی یه‌وه بووه .
ڕاپۆرت : دانا كه‌لاری
پاش ئه‌وه‌ی له له ڕۆژانی ڕابردوودا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز شاری وانی باكووری كوردستانی هه‌ژاندو بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ( 500 ) هاوڵاتی و بریندار بوونی زیاتر له ( 1300 ) هاوڵاتی تری ناوچه‌كه و دوابه‌دوای گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ لێقه‌وماوان و پاشماوه‌ی كاره‌ساته‌كه ، له زۆرێك له ووڵاتی جیهانه‌وه و وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و مرۆڤایه‌تی ده‌ستی هاوكاری و كۆمه‌ك كردنیان بۆ درێژ كرا‌و له چه‌ندین ووڵات و لایه‌نه‌وه هاوكاری و كۆمه‌كی گه‌یه‌نرایه لێقه‌وماوانی شاره‌كه ،
دانشتوانی هه‌رێمی كوردستانیش بێهه‌ڵوێست نه‌بوون له گه‌یاندن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ براكانیان له‌و ووڵاته و ئه‌وه‌بو له ڕێگه‌ی چه‌ندین لێژنه‌و كه‌مپینه‌وه و له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمیشه‌وه هاوكاری كۆكرایه‌وه ، له گه‌رمیانیش مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان هه‌ستان به دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز بێستون باجه‌ڵان سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له كه‌لار به‌سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند و گووتی " ئیمه له ناوچه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كێكان ڕێكخستووه و ڕۆژانه له ڕێگه‌ی ئه‌م لێژنه‌یه‌وه هاوكارییه‌كان له هاوڵاتیان وه‌رئه‌گرین و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری ئه‌كه‌ین "
هه‌روه‌ها باجه‌ڵان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئه‌وان بۆ پێ ڕاگه‌یاندی زیاتری هاوڵاتیان داوایان له زانایانی ئاینی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه موسوڵمانان ئاگاداربكرینه‌وه كه به‌شداری له‌و كاره مرۆڤدۆستانه‌دا بكه‌ن زۆر سوپاسی زانایانی ئاینی كرد كه به پیری داواكه‌یانه‌وه چوون و درێغی یان نه‌كرد له هاندانی هاوڵاتیان و ئه‌وه‌شی ئاماژه پێدا كه له سه‌دا هه‌شتای كۆمه‌كییه‌كان له ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی یه‌وه بووه ته‌نها له ڕێگه‌ی پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانه‌وه نزیكه‌ی ( 26000000 ) بیست و شه‌ش ملیون دیناریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌هۆی بانگه‌وازی مزگه‌وته‌كانه‌وه له پاش نوێژی هه‌ینی لێژنه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغی یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه هۆكاره‌كه‌ی زانایانی ئاینی بوون .
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئه‌و جۆره كارانه‌ی به ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی ووڵات زانی چی جای زانایانی ئاینی كه هه‌میشه‌و هه‌مووكات سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی چاكه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان بوونه‌و به‌سایتی زانایانی گووت " زانایانی ئاینی به هاناوه چوونی لێقه‌وماوان له پێش هه‌رتوێژێكی تره‌وه به ئه‌ركی خۆیانی ئه‌زانن و له‌و پێناوه‌داو وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و له ژێر سێبه‌ری بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان بانگه‌وازی به‌هاناوه‌چون و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كمان به لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند ".
|