دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له به‌رواری 29/10/2011 به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق و ئاماده‌بوونی جێگر‌و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد و پاشان چه‌ند خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی خرایه ڕوو كۆبونه‌وه سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق تیشكێكی خسته سه‌روه‌زعی ئێستای كوردستان و دواتر كۆبونه‌وه باسی له هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب كرد له مه‌ڕ كێشه‌و باسه‌كانی گه‌لی كورد‌و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه به‌داخه‌وه برایانی عه‌ره‌ب هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كان گیر نی یه له‌گه‌ڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌مه‌ڕپرسه‌كانی گه‌لی كورد پاشان كۆبونه‌وه هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ده‌ربڕی و سوپاسی زانایانی ئاینی كرد كه توانیان به شێوه‌یه‌كی باش و فراوان له ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاری كۆبكه‌نه‌وه و سوپاسی موسوڵمانانی ناوچه‌كه‌ی كرد بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی زانایانی ئاینی یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ، پاشان كۆبونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر هاتنه پێشه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به تایبه‌ت ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی كه خه‌ڵكی به ناوی دینه‌وه له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌نجامی ئه‌دا و داوا له زانایانی ئاینی به‌ڕێز بكرێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌و دیاردانه ، پاشان ڕاپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كرا‌و پێشنیار‌و داواكارییه‌كان تاوتوێ كرا‌و بڕیاری پێویستی له باره‌وه درا
|