دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
كاتژمێر 9 ی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 31/10/2011 شاندێكی باڵای مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ،كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا دلێر گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا بورهان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیان و كاك عه‌لی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا فقی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لارو چه‌ند ئه‌ندامێكی ناوچه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران
سه‌ره‌تا به‌ڕێز لێپرسراوی لقی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی لق و سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی یه‌وه به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان كرد بۆ باره‌گای لقه‌كه‌یان و هیوای خواست ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان و میلله‌ته‌كه‌ماندا بێت .
پاشان هه‌ریه‌كه له مامۆستا دلێر گه‌رمیانی و مامۆستا بورهان له دوو ووته‌ی جیادا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لقی یه‌كێتی زانایان خسته ڕوو كه خۆی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی یه ئیسلامییه كاندا ئه‌بینی یه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه زانایانی ئاینی پێشه‌وای موسوڵمانانن و سومبلی میلله‌ته‌كه‌مانن بۆیه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێزلێگیراو بن و به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشا بكرێن و ئه‌وه‌یان به لقی یه‌كێتی زانایان ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سنوره‌كه خۆیان به خزمه‌تكاری ته‌وای زانایانی ئاینی ئه‌زانن و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌تێكن به زانایان
له كۆتایشدا هه‌ردوولا به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان بۆ یه‌كتر دووپات كرده‌وه له ڕووه‌كانی ئاینی و ئیعلامی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ...هتد
پاش كاتژمێرێك له گفتووگۆ به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران .
|