له هه‌ڵمه‌تێكدا به هه‌ماهه‌نگی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان، له هه‌ریه‌ك له ده‌ڤه‌ری شێخان و كه‌له‌كچی و چڕه‌و ئه‌تریش، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری سه‌رجه‌م وتاربێژان كرایه‌وه، كه له وتاری رۆژی هه‌ینیدا موسڵَمانان هان بده‌ن بۆ كومه‌ككردنی هاوڵاتیانی كوردی شاری وان، هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان، له مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌كه، بڕی (6540000) شه‌ش ملیۆن و پێنچ سه‌دو چل هه‌زاردیناریان كۆكرده‌وه، دواتر له رۆژی 30/10/2011 كۆی پاره‌كه درا به لێژنه‌ی دابینكردنی هاوكاری كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی شاری وان.
|