راگه‌یاندن:
ئێواره‌ی ڕۆژی 27/10/2011 وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكها تبو له به‌ڕێزان: به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاالدین / ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، به‌ڕێز م.عوسمان احمد‌و، م.صلاح ا‌لدین بابكر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، م.مسته‌فا عبدالله به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 7و، م.ملا نه‌بی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند‌و، م.رسول زه‌نگڵ و، م. عزیز محمودو چه‌ندین ئه‌ندام و مامۆستای تریش، سه‌ردانی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد،له‌باره‌گای لقی ڕانیه له(مزگه‌وتی گه‌وره)و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و كارگێڕانی لق، به ئاماده‌بوونی م. غریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاندا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌رپرسی لق وێڕای به‌خێرهاتن وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه لقی ڕانیه باوه‌شی ته‌واوی بۆزانایان كردۆته‌وه‌و، پێی خۆشه ئه‌ندامانی به‌یه‌ك چاو ته‌ماشابكات‌و، دواتر به‌ڕێز(م.صلاح ا‌لدین)وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، پشتیوانی ئه‌وه‌بوو كه‌زانایانی یه‌كگرتوو ئه‌ندامێكی هاوكاربن بۆلقی ڕانیه و ته‌واوی یه‌كێتی زانایان، وه‌ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌باوكی به‌ڕێزیان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایان بووه..
|