رۆژی یه‌كشه‌ممه 30/10/2011 به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و، توندوتوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، درێژه‌دان به چاڵاكی‌و پڕۆژه‌كانی نێوانیان، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سیمۆن هزیر به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پڕۆژه‌كان‌و هاوكاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپی‌و، سۆزان عارف به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پڕۆژه‌كان‌و هاوكاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونی له نێو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ده‌ستخۆشی له كار‌و چاڵاكیه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، هیوای خواست كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان هه‌ردولا دروست ببێ.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای دوباره به‌خێرهێنانی شاندی میوان، سوپاسی سه‌ردانی ئه‌وانی كرد‌و، پاشان پوخته‌ی ئامانج‌و كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه: كه خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی كاری هه‌ره سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌و، له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌ی هه‌ر په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و چاڵاكیێكین له‌گه‌ڵ ده‌زگاو رێًكخراوی تردا‌و، سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ری‌و چاڵاكیه‌كانی هه‌ریه‌ك له رێكخراوی پڕۆژه‌كان‌و هاوكاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپی‌و رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت كرد.
|