راگه‌یاندنی لقی سۆران
پاش گه‌رانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان به‌گشتی و، حاجیانی سنوری سۆران به‌تایبه‌ت، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، به یاوه‌ری به‌ڕێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی‌و، مه‌لا خدر ئالانی‌و، مه‌لا مه‌لحه‌م گه‌ردی‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا وه‌لی دری كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌و پیرۆزكردنی سه‌فه‌ره‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك حاجی ومامۆستای ئاینی، كه له‌و سه‌فه‌ره به‌شداریانكردبوو به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، ئومێدی قه‌بوڵ بوونی حه‌جه‌كه‌یان بۆخواستن.
ئه‌مه‌و له به‌رامبه‌ریشدا حاجیه‌كان سوپاسی ئه‌و هه‌لوێسته‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌یان كرد‌و دوعای به‌خێریان بۆكردن.
|