راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پینج شه‌ممه ٢٤-١١-٢٠١١ شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالهادی شیخ وه‌سانی و، ممامۆستا مه‌لا یونس باویانی و، مامۆستا مه‌لا صابر دۆره‌یی كارگێڕانی لق، به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له هه‌ردوو به‌رپرسی نوێی به‌شی رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و، به‌شی كۆمه‌ڵََایه‌تی سه‌ربه لقی سه‌فینی پ.د.ك یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز شێخ كه‌ریم به‌رپرسی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی و، به‌ڕێز كاك ئاكۆ به‌رپرسی نوێی رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له شاندی شه‌قڵاوه كرد‌و، خۆشحاڵی خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه ده‌ربڕی‌و، به‌لێنی ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل زانایان دوپات كرده‌وه.
|