رۆژی دووشه‌ممه 28/11/2011 به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان‌و، پشتیوانی‌و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی‌و ده‌ستخۆشی لێكردنیان به‌بۆنه‌ی یارمه‌تیدان‌و پێشكه‌شكردنی هاوكاری‌و كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی شاری وان، شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شێخ نیاز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا یاسین شه‌قڵاوه‌یی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر گه‌ڵه‌ژێری به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن رێزدار مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری به‌رپرسی ده‌زگای ناوبراو و كارمه‌ندانی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاندا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی زانایانی ئایینیه‌وه سوپاس‌و پێزانین‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ده‌زگاكه كرد‌و، كۆمه‌كی‌و هاوكاریه‌كانیان بۆ كوردانی لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌كه‌ی شاری وان به‌رز پێناسه كرد‌و، هیوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ردانی شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان، سوپاسی هه‌ڵوێستی پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، هه‌ماهه‌نگی زانایانی ئایینی له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگا‌و رێكخراوه‌حكومی‌و حیزبی‌و ئه‌هلیه‌كانی به شایه‌نی رێز‌و ته‌قدیر وه‌سف كرد‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پشتیوانی یه‌كێتی زانایان كرده‌وه بۆ كاره خێرخوازی‌و كۆمه‌كیه‌كان.
|