كوردی‌و ـ تایبه‌ت
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك بڵاوكراونه‌ته‌وه، له بازاڕه‌كانی كوردستاندا جۆره پانتۆڵێكی پیاوانه ده‌فرۆشرێت كه له به‌شی پشته‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرفانه‌كان وشه‌ی ( الله ) ی له‌سه‌ر نوسراوه.
وێنه‌كه كه له په‌یجی گه‌مه‌ی ژیان وه‌رگیراوه ئه‌و پیشان ده‌دات كه وشه‌كه به ته‌واوه‌تی ڕوونه‌و پێ ده‌چێت به ئه‌نقه‌ست نوسرابێت.
ئه‌مه و كوردی‌و له ڕاستی جۆری پانتۆڵه‌كه و ڕاده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی له كوردستاندا دڵنیانه‌بوو پاش په‌یوه‌ندیكردنی به چه‌ند فرۆشیارێكه‌وه.
لای خۆیه‌وه مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی به كوردیوی ڕاگه‌یاند: ئه‌و جۆره پانتۆڵه‌ی باس ده‌كرێت كه وشه‌ی ( الله )ی له‌سه‌ر نوسراوه جگه له‌وه‌ی له‌به‌ركردنی به‌هه‌موو جۆرێك تاوانه ، نوێژكردن پێوه‌ی دروست نیه و سوكایه‌تی كردنه به ئاین و كۆمپانیه‌كی دژه به موسڵمانان دروستی كردووه.
وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی وتیشی هه‌رچه‌ند له ڕاستی بوونی ئه‌و جۆره پانتۆڵه به ته‌واوه‌تی دڵنیا نین و ده‌زانین كه خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌نقه‌ست ئه‌و جۆره كارانه ناكات به‌ڵام داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری بینینی ئه‌و جۆره پانتۆڵانه‌دا ئاگدارمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕێوشوێن بگرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش سزا بدرێت كه هاورده‌ی كوردستانی كردووه.