:راگه‌یاندنی لق م.محمدبێگه‌ڵاسی
ئه‌مرۆ27/11/2011 له‌یادی هیجره‌تی حه‌زره‌تی(محمدالمصطفی)صلی الله علیه وسلّم له‌مه‌ككه‌ی موكه‌رّه‌مه‌وه بۆمدینه‌ی مونه‌وّه‌ڕه‌و نوێبونه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی 1433ه لقه‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانمان سازكرد له‌مزگه‌وتی( گه‌وره‌ی قه‌ڵادزێ ) خه‌ڵكێكی زۆر به‌گوڕوتینه‌وه له‌برایان و خوشكان و داموده‌زگاكانی حكومی و حیزبی ئاماده بوون . له‌كاتژمێر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ستی پێكرد به‌رنامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:* قورئان خوێندن / م .ملاخدری قوڕئان خوێن . * قه‌صیده‌ی بوڕده عربی و كوردی * وته‌ی به‌خێرهاتن وچه‌ند په‌یڤێك له‌لایه‌ن ملاصالح به‌رپرسی ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ .* سرودێك . * وتاری قائممقامیه‌تی پشده‌ر له‌لایه‌ن كاك حسن قائم‌مقامی پشده‌ره .* سروودێك و پارچه هۆنراوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن م .ملا عمربه‌رسولی وم ملاعمرشیوه‌ڕه‌زی .* وتارێك له‌لایه وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵادزێ . * سرودێك و پاچه په‌خشانێك . * وتاری لقه‌كه‌مان له‌لایه‌ن لێپرسراوی لقه‌وه . م . ملا أحمدی خانقا پێشكه‌ش كرا، كه‌تێیدا پاش به‌خێرهاتنی میوانه‌كان وده‌ستخۆشی و سوپاس كردنی له هه‌مووئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان كردووه به‌وتار و سرودو ئاماده‌كاری و هێنانی شیرینی و ئاماده‌بون و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن . وه هه‌ندێك باسی له به‌رهه‌م و حیكمه‌ته‌كانی هیجڕه‌ت كرد و هانی موسوڵمانانی دا ـ به‌تایبه‌ت گه‌نجان ـ كه‌زیاتر له‌بواری ئاینی و نیشتمان په‌روه‌ری به‌چاوڕۆشه‌نتربن و پیلانگێڕان به‌ناوی جیاجیاوه هه‌ڵیان نه‌خه‌ڵه‌تێنن . وه به‌توندیش گله‌یی له‌هه‌ندێك كه‌ناڵ كرد كه‌هه‌ستو نه‌ستی نزیكه‌ی 95/: موسوڵمانان بریندار ئه‌كه‌ن و هیچ بوارێكی ڕێزی به‌رامبه‌رو به‌یه‌كه‌وه‌ژیانیان بۆئێمه‌ی موسوڵمان نه‌هێشتۆته‌وه ، باسی ئوه‌شی كرد كه‌قسه‌ی بێجێ به‌رامبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌رو قوڕئان وموقه‌دده‌ساتی ئیسلام هێڵی سووره‌و داواشی كرد كه ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به‌ئیسلام ئه‌كه‌ن دادگایی بكرێن بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وشی برایه‌تی ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی كورد له‌كوردوستان تێك نه‌چێت . وه‌چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریشی له‌خۆگرتبو . * پاشان به‌سرودێك وشیرنی گێڕان و خواحافیزه به‌سه‌ركه‌وتوانه ئاهه‌نگه‌كه‌مان كۆتایی پێهات كه‌نزیكه‌ی زیتر له كاتژمێرونیوێكیخایاند |