راگه‌یاندنی لقی كۆیه:
1 – سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌م به‌رواری 27-11-2011 پێشوازیمان كرد له به‌ڕێز (خلیل عسمان ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ردانی لقه‌كه‌مانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی ڕاو پێشنیاره‌كانی ئێمه‌بێ ئێمه‌ش چه‌ند داواكاری و سه‌رنجێكمان ئاراسته‌كرد ئه‌ویش به سوپاسه‌وه پێشنیاره‌كانی وه‌رگرت و گوتی به دواداچونی بۆ ده‌كه‌مو له په‌رله‌مان ده‌یخه‌مه‌روو .
2 – له به‌رواری 29-11-2011 خه‌تیبه‌كانی ناو شاری كۆیه و لێپرسراوی لق سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 14لی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان‌مان كرد به مه‌به‌ستی داخستن و گواستنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی مه‌ی فرۆشی له ناو چه‌قی شاری كۆیه بۆ شوێنێكی نادیار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌وانسش به‌ڕێزو سوپاسه‌وه داواكاریه‌كه‌یان وه‌رگرتو وه‌عدی جێ به جێ كردنیان دا .
|