دوای خۆپیشاندانه‌كانی شاری زاخۆ‌و، دروستبوونی پشێوی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دوكانی ئاره‌قفرۆش‌و مه‌ساجكردن له‌و شاره‌و ده‌وروبه‌ری سووتێندران، هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كارانه ده‌ره‌نجامی وتاری مامۆستایه‌كی ئایینی بووبێت، لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش داخۆ وتاری هه‌ینی بووبێته هۆكاری ئه‌م رووداوه، كاك سه‌میان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌ینیه هیچ وتاربێژێك قسه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تێكی وها نه‌كردووه، هیچ وتارێكی هه‌ینی ئه‌مڕۆكه ته‌حریزی تێدا نه‌بووه، هه‌روه‌ها كاك بارزان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا گووتی: ئه‌م هه‌ینیه هیچ وتاربێژێك باسی له شتێكی ته‌حریزی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه دوو هه‌فته پێش ئێستاكه بووه، كه مامۆستایه‌ك باسی پیسی‌و حه‌رامی ئاره‌قفرۆشی‌و دوكانه‌كانی مه‌ساج كردووه، بۆیه ناكرێ وتاری هه‌ینی به هۆكار دابندرێت.
هه‌ر له‌و باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان هه‌ر له زووه‌وه رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌و به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شه‌رنه‌خی به‌رپرسی لقی زاخۆ به خۆی چووه ناو جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، كه توانیشیان ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا دووباره شته‌كان سه‌ریان هه‌ڵدابووه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له‌م رووداوه‌دا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ زۆربوونی به ئاشكرای ئه‌و هه‌موو ئاره‌قخانه‌و مه‌ساجكردنه دابنێت، چونكه دیاره خه‌ڵك پێی نارازییه، پێویسته حكومه‌ت حه‌كیمانه رێ له هه‌ر شتێك بگرێت، كه پشێوی له وڵات دروست بكات. كۆنتڕۆڵی ئه‌و حاڵه‌تانه بكات، هه‌روه‌ك داوا له مامۆستایانمان ده‌كه‌ین هه‌میشه حیكمه‌ت به‌كار بهێنن‌و هاوكار بن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر گرژی‌و پشێوییه‌ك، هاووڵاتیانیش له هه‌ر نارازیبوونێك پێویسته رێ‌و شوێنی هێمنانه بگرنه به‌ر.
به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هێمنی‌و ئارامی بپارێزن‌و، رێنه‌ده‌ن هیچ كارێكی ناشیاو بكرێت، كه خوانه‌خواسته ببێته مایه‌ی پشێوی نانه‌وه له كوردستان. |