به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ، كه ئاگاداری وردی وتاری هه‌ینی‌و جموجۆڵی مامۆستایانی ئایینیه له‌و ده‌ڤه‌ره، به تووندی ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه وتاری مامۆستایانی ئایینی هۆكار بووبێت، به‌ڵكو مامۆستایانی ئایینی ته‌نها باسی خراپی ئارهقخواردنو مه‌ساژ ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ قسه‌ی لێكردووه مافێكی ئاساییه، كه مامۆستایانی باس له خراپی شتێك بكه‌ن به ده‌قی راشكاوانه‌ی قورئان حه‌رام بێت، به‌ڵام هیچ وتارێكی ته‌حریزی بۆ سووتاندنی ئه‌و شوێنانه نه‌كراوه، له‌و باره‌وه حاجی سمیان بۆ سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گووتی (( زۆر به داخه‌وه هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌ی له زاخۆ ڕوویدا هه‌یینی ئه‌مڕۆ ده‌یده‌نه پاڵ مامۆستایانی ئایینی و به ده‌ستی ئه‌وانی ده‌ده‌ن له قه‌ڵه‌مه ، به‌ڵام لای خۆمانه‌وه ئێمه ئه‌وه زۆر به توندی ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وتاری مامۆستای وتاربێژه‌وه نییه و، داخه‌وه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باره‌كه به جۆرێكی تردا ده‌به‌ن، وه دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و مامۆستایه له دور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه نییه و خه‌ڵكی خۆیان هه‌ڵساون به‌و كاره و ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا ڕوویدا ، بۆیه ئێمه پێمان ناخۆشه به‌و ڕووداوه‌و خوازیارین به زووی كۆتایی بێت و له‌وه خراپتر نه‌بێت و زوتر كۆتایی بێت)).
|