دوای دروستبوونی رووداوه‌كانی شاری زاخۆ، كه هاووڵاتیانی زاخۆ پاشان سێمێل‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه له دژی دوكانه‌كانی مه‌ی فرۆشی‌و مه‌ساژ خۆپیشاندانێكیان كرد‌و، له دواییشدا خۆپیشاندانه‌كان گه‌ییشته ئه‌وه‌ی چه‌ندین دوكانی ئاره‌قفرۆشی‌و سه‌نته‌ری مه‌ساژ بسووتێندرێن، هه‌ر زوو راگه‌یاندنه‌كان مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌تیش مامۆستایه‌كیان له شاری زاخۆ تۆمه‌تبار كرد، گوایه له وتاری هه‌ینی خه‌ڵكی هانداوه بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه.
له‌و باره‌وه مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل عوسمان ئه‌و وتاربێژه‌یه تۆمه‌ته‌كه‌ی بۆ دروست كراوه له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان گووتی: له وتاری هه‌ینیدا من كه‌م‌و زۆر باسی ئاره‌ق‌و مه‌ساژم نه‌كردووه، نه‌ك داوای خۆپیشاندان یان سووتاندن، به‌ڵ:و ته‌نها وشه‌یه‌كم له‌و باره‌وه نه‌گوتووه، كه‌چی به داخه‌وه راگه‌یاندنه‌كان بێ ویژدانانه ده‌یانه‌وێت تۆمه‌تبارم بكه‌ن.
له‌و باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به سایتی زانایان ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌واڵه، راگه‌یاندنی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه بێویژدانییه به‌بێ بوونی هیچ سه‌رچاوه‌و به‌دواداچوون كه‌سێك تۆمه‌تبار بكه‌یت، وه‌ك بڵێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاره‌كه ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و مامۆستایه له سه‌نجگه‌ربووبن بۆ لێدانی مامۆستایانی ئایینی، به‌ڵام شكاندنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌مان ناكات.
|