دوای رووداوه‌كانی شاری زاخۆ ده‌ستبه‌جێ لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان له‌و باره‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف‌و قائیمقانیه‌تی زاخۆ ده‌ست به‌كاربوون بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی زانایان ئه‌مڕۆ 3/12/2011 سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری بادینانیان كرد، سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ لقی دهۆك سازدا، دواتر سه‌ردانی ئه‌وقافی دهۆكیان كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانی لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ لقی زاخۆ سازدا، ئینجا سه‌ردانی ئه‌وقافی زاخۆیان كرد، پاشان به یاوه‌ری لقه‌كانی دهۆك‌و زاخۆ‌و، ئه‌وقافه‌كانی دهۆك‌و زاخۆ سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی زاخۆ‌و لقی 8ی پارتی‌و مه‌سیحه‌كانی زاخۆیان كرد، له هه‌موو سه‌ردانه‌كان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یامی یه‌كێتی زانانی گه‌یاند، كه ته‌ئكیدكردنه‌وه بوو له پێكه‌وه‌ژیان‌و پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایش‌و، داواشی كرد هاووڵاتیان ده‌توانن به هێمنی داوا له حكومه‌ت بكه‌ن سنوورێك بۆ شوێنی ئاره‌قفرۆشی دابنێت، به‌ڵام تووند‌و تیژی كاردانه‌وه‌ی خراپی لێوه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له زانایانی ئایینی دۆهك‌و زاخۆ كرد، كه رۆڵێكی مه‌زنیان له‌م رووداوانه بینی‌و، له هه‌موو شوێنێكیش ته‌ئكیدی كرده‌وه، هیچ مامۆستایه‌كی ئایین له وتاری هه‌ینیدا خه‌ڵكیان بۆ سووتاندنی ئه‌و شوێنانه هان نه‌داوه.
|