ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/12/2011 له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان‌و، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بیته‌فیزی یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی لێك تێگه‌شتن‌و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌و دۆستانه‌ی نێوان موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كانی كوردستان‌و، ره‌تكردنه‌وه‌و وه‌لانان‌و ئیدانه‌كردنی هه‌ركارێكی نه‌شیاوی دژ به ئایین‌و نیشتیمان‌و، پێكه‌وه‌ژیانی فره‌لایه‌نی‌و فره‌حزبی‌و فره‌ئایینی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، شاندێكی باڵای قه‌شه‌كانی عه‌نكاوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حاجی جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ره‌سول سلێمانی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه‌و، گوتی: ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانمان‌و، پته‌وتری بكه‌ین.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز قه‌شه زه‌ییا نوێنه‌ری مه‌تڕان به‌شاڕ سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بڕه‌شیه‌ی كلدانی له هه‌ولێر، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به كۆبوونه‌وه‌كه‌و، دیداریان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان، پێداگری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان موسڵمان‌و مه‌سیحییه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌و، ته‌واوی هاوكاری‌و ئاماده‌یی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ر هۆكارێكی پته‌وكردنی برایه‌تی له كوردستان، كه نموونه‌ی به یه‌كه‌وه ژیانی ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كانه.
پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكردو، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی درێژه‌پێدان به ژیانی هاوبه‌شی باب‌و باپیرانی موسڵمانان‌و مه‌سیحییه‌كان كرده‌وه‌و،باسیان له هاوخه‌باتی هه‌ردوولا كرده‌وه دژی سته‌م‌و رژێمه‌كانی رابردووی عێراق.
ئمه‌و شاندی میوان پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: قه‌شه زه‌ییا‌و، قه‌شه سلیم قه‌شه‌ی ئاشوریه‌كان‌و، قه‌شه ئیشاو، قه‌شه پۆڵس‌و، مامۆستا سه‌باح‌و كاك جینان‌و كاك كارۆخ‌و كاك خالد ئه‌لبێر.
|