سایتی زانایان:
دوای ئه‌وه‌ی له دیاریكردنی رۆژی یه‌كه‌می موحه‌ڕه‌می ساڵی نوێی كۆچی راو بۆچوونی جیاواز كه‌وته نێو موسڵمانانی جیهان‌و، له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی موسڵمانان، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه وڵاتی سعودیه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه به‌رۆژی تاسوعاو عاشوڕا هه‌ژماركرا‌و، له به‌رامبه‌ریشدا له هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌دا رۆژی دووشه‌م‌و سێشه‌م دیاریكرا، له نێوانیاندا عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له ئێستادا رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز موفتی و دادگای باڵای وڵاته‌كه، ئه‌وه‌یان راگه‌یاند: كه هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بووه له دیاریكردنی رۆژی یه‌كه‌می سه‌ری ساڵی 1433ی كۆچی‌و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به به‌ڵگه‌وه مانگ نه‌بینراوه له‌و شه‌وه‌ی كه به‌شه‌وی یه‌كی مانگی یه‌ك هه‌ژمێردراوه، بۆیه وه‌ك سووننه‌ت وایه ده‌بێ مانگی زیلحه‌جه 30 رۆژی خۆی ته‌واو بكات.
له ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌لایه‌ن داگای باڵای وڵاتی ناوبراوه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: به‌پێی ئه‌م دیاریكردنه رۆژی دووشه‌م‌و سێشه‌م رۆژی تاسوعاو عاشورایه.
هه‌ر له‌و باره‌وه شێخ محمد ساڵح المنجد له نووسینێكیدا ده‌ڵێت: پێم باشه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان بتوانن هه‌ر سێ رۆژانی یه‌ك شه‌مه‌و دووشه‌مه‌و سێشه‌مه به رۆژوو ببن خێر‌و پاداشتی زیاتره. |