له نوسراوێكدا كه كۆپیێكی ده‌ست سایتی زانایان كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مزگه‌وته‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌كات: ناوی ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌یان بۆ بنێرن كه خاوه‌نی ئیجازه‌ن‌و تائێستا به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه (ته‌عدیل شهاده)یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یش ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه:
بۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی/هه‌ولێر/سلێمانی/دهۆك/كه‌ركوك/ده‌وروبه‌ر/شه‌قڵاوه/سۆران/زاخۆ/ئاكرێ/گه‌رمیان/كۆیه/شاره‌زوور/راپه‌ڕین
بابه‌ت/خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه)
له ماوه‌ی 10 رۆژ ناوی ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌مان بۆ ره‌وان بكه‌ن، كه ناونیشانیان پێشنوێژه، له پێش به‌رواری 1/1/1980 بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه)یان به‌ده‌ستهێناوه‌و، به‌م ئیجازه عیلمیه‌ش دامه‌زراون به ناونیشانی پێشنوێژ، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی (تعدیل شهاده)، واته: تاكو ئێستا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی (تعدیل شهاده) نین، وه پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه زانیاریانه‌مان بۆ ره‌وان بكه‌ن كه له‌خواره‌وه دیاریمان كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
به‌ڵگه‌نامه‌كان:
1- بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه)ی پێش 1/1/1980
2- فه‌رمانی دامه‌زراندن‌و ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ یه‌كه‌م جار.
3- ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه ناونیشانی پێ بوه‌ته پێشنوێژ.
4- ئێستا له كوێ كارده‌كات.
5- ناونیشانی چی یه؟
|