ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 1/12/2011 به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌ی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌رێزان مامۆستا مه‌لا رشید گه‌ردی‌و مامۆستا مه‌لا مه‌عروف روستایی‌و مامۆستا مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامانی لق به‌ژداریان كرد له سیمیناری گوتاری ئایینی، كه رێكخرابوو له لایه‌ن لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ كۆربه‌ندی هزری ئیسلامی كوردستان به ناونیشانی (( كفتوكۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به گوتاری ئایینی )) بۆ به‌رێزان:
د. محمد شریف أحمد سه‌رۆكی كۆربه‌ندی هزری ئیسلامی،
بۆ بابه‌تی/ دیدگایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ لێَكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كان .وه
د. بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان،
بۆ بابه‌تی/ چه‌ند پێوه‌رێك بۆ گوتاری ئاینی هاوچه‌رخ .
پاشان ده‌رگایی كفتوگۆ به‌رووی ئاماده‌بوان كرایه‌وه چه‌ندین پێشنیار‌و ره‌خه‌نه‌ی جوان له لایه‌ن ئاماده‌بوان كفتو گۆی له‌سه‌ر كرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سیمیناره‌كه، ئه‌مه‌و سیمیناره‌كه سێ كاتژمێری خایاند .
|