ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
له پێناوی خه‌ونی گه‌وره‌ی نیشتمان له ژێر ناوی نه‌خشه‌رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌به چاودێری رێزدار هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌نته‌ری رۆشنبیری خه‌ون هه‌ڵسا به سازدانی كۆنفراسێكی سێ رۆژه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی (( زه‌یتون )) له پاركی شه‌هید (( سامی عبد الرحمن )) .
له رۆژی سێ شه‌ممه 29/11/2011 كۆنفراسه ده‌ستی به به‌رنامه‌كانی كرد بۆ یه‌كه‌م رۆژ به‌رێز كاكه‌مین نه‌جار وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد له ژێر ناونیشانی ده‌وڵه‌تی كوردی له روانگه‌ی سیاسیه‌وه، ئه‌مه‌و كۆنفراسه‌كه به‌رداوامی هه‌بوو بۆ رۆژی دووهه‌م به‌رێز نعمه‌ت عبدالله وتاریكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد له‌ژێر ناونیشانی نه‌خشه رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له رۆژی كۆتای كۆنفراسه‌كه به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی به پێزی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد به ناونیشانی دامه‌زراندنی ده‌ڵه‌تی كوردی له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، دێگه‌یی له وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یان له رووی ئاینه‌وه هیچ رێگریه‌ك نیه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به پێچه‌وانه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌بوولی نییه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆیله‌و ژێر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بێت، كۆنفراسه‌كه سێ رۆژی خایاند ده‌رنجامێكی باشی لێ كه‌وته‌وه .
|