دوێنێ سێشه‌مه (6/12/2011) به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ون باسی له بارودۆخی ناوچه‌ی دهۆك‌و بادینان كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی بوون، هه‌ر یه‌ك له مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاماده‌بوون، تێیدا باس له رووداوه‌كه‌و چۆنیه‌تی رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی كرا، له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له كۆبوونه‌كه‌دا گووتی: له‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ی له زیاتر ناهه‌قی به‌رامبه‌ر كرا، مامۆستایانی ئایینی بوون، كه به‌داخه‌وه هه‌ر زوو لایه‌نه‌كان‌و راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنیان به‌وه‌ی ئه‌وان هانی خه‌ڵكیان داوه بۆ سووتناندنی ئه‌و شوێنانه‌و، نانه‌وه‌ی پشێوی، ئه‌وه له كاتێكدایه مامۆستایان هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه بووه دۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شه‌رنه‌خی به‌رپرسی لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ‌و قائیمقامیه‌ت‌و ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو جه‌ماوه‌ر‌و دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه مامۆستا چووه ناو جه‌ماوه‌ر‌و به روونی به خه‌ڵكی گووت: ئه‌وه‌ی خواستی ئێوه‌یه دام‌و ده‌زگاكان به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیان داوه، بۆیه تكاتان لێده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه، كه‌چی به هه‌موو لایه‌ك ده‌یانه‌وێت مامۆستایانی ئایینی تۆمه‌تبار بكه‌ن، بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین شه‌ڕی راگه‌یاندن رابگرن‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و حیوار دابنیشن، بۆ ئه‌وه‌ی به دیالۆگ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكی هه‌رێم‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: پێویسته به زوویی رێوشوێنێك بگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌كانی ئاره‌ق فرۆشتن، چونكه پێویسته هه‌ست‌و سۆرزی موسڵمانان پارێزراو بیت.
|