راگه‌یاندن:
له هه‌وڵێكدا بۆ نههێشتنو بنبڕكردنی ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی خۆشهویستیو برایه‌تی، هاندان بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان له په‌یامێكدا بۆ زانایانی ئایینی سنووره‌كه‌ی، داوای ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌دا بن‌و، هاتووه: تكایه ئاگاداربن‌و هه‌وڵ بده‌ن بۆ هێوركردنی ئاڵۆزیهكانو، له هه‌ستیاری رووداوه‌كان تێبگهنو، پارێزه‌ری ئه‌من وئاساییشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بن‌و، داوابكرێت كه هه‌ر كار‌و پیویستیێك هه‌بێت به ڕێگای یاسا‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێت، نه‌ك به‌رێگه‌ی توندوتێژی .
|