دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 4/12/2011 شاندێكی فراوانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و، چه‌ند كارگێرێكی لق و، ئه‌ندامی فه‌تواو به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و،له‌لایه‌ن ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا.
ئه‌مه‌و له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌رپرسی لق به ناوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه، هاوخه‌می و هوسۆزی خۆی بۆ سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ربڕی و، هیوای دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی خواست، پاشان به‌ڕێز مامۆستا صاڵه‌ح باقوبه‌ره‌یی به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه، سوپاسی هه‌ڵوێستی شاندی میوان و یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان
|