راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه به‌رواری ٤/١٢/٢٠١١ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز رزگار حسن ناصر قایمقامی شه‌قڵاوه به‌وه‌كاله‌ت و، كاك دڵشاد میران به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قڵاوه سه‌ردانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد، له باره‌گای لق‌و، قسه‌و گفتوگۆ كرا له باره‌ی ره‌وشی ئیمڕۆی كوردستان و، بیروڕا ئاڵ‌وگۆڕ كرا، به تایبه‌تی له‌سه‌ر شه‌قڵَاوه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كه به ئاشكرا مه‌ی لیَ ده‌خورێته‌وه‌و لێی ده‌فرۆشرێت، كه چه‌ند جار پیش ئێستا لقی شه‌قڵَاوه‌ی زانایان داوای له به‌رپرسانی شه‌قڵَاوه كردوه مه‌یخانه‌كانی سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان دابخرێن و سنورێك دابنرێ له به‌رده‌م ئه‌م دیارده ناشیرین و دور له شه‌رعی خوا‌و عورفی كورده‌واریانه، خۆشبه‌ختانه بریاڕیاندا به‌فه‌رمی مه‌یخانه‌كانی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان دابخه‌ن و هیوادارین به‌یه‌كجاری بێت و ئه‌م دیارده ناشیرینه نه‌مێنێ و نه بینرێ.
ئه‌مه‌و به‌ڕێزان به‌رپرس و كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه و به‌شێك له زانایانی سه‌ر به‌لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له پێشوازی مێوانان و ئاماده‌ی دانیشتن و گفتوگۆكان بوون .
|