ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 1/12/2011، فه‌رهه‌نگخانه‌ی شۆڕش كه سه‌نته‌رێكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لا‌وانه، به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربو‌ونه‌وه‌ی توند‌وتیژی دژی ژنان، ئێواره كۆڕێكی سازكرد بۆ به‌ڕێز (مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی) له ژێر نا‌ونیشانی (پێگه‌ی ئافره‌ت له ڕ‌وانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه)، كه زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ئاماده‌بو‌ون.
جێی ئاماژه پێكردنه، كه له‌و بابه‌ته‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك، له‌وانه: پله و پایه و ڕێزی ئافره‌ت له ئایینی ئیسلامدا‌و، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توند‌وتیژی به‌گشتی و، توندیژی دژی ژنان به‌تایبه‌تی، هه‌ر‌وه‌ها به‌را‌وردێك كرا له نێوان توند‌وتیژی دژی ژنان له وڵاتانی ئیسلامی و وڵاته ئه‌ور‌وپی و غه‌ربییه‌كاندا .
د‌واتر زانایانی ئایینی به‌ڕێز به‌سه‌رنج و ڕه‌خنه و بیر‌وبۆچو‌ونه جوانه‌كانیان كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد‌و، هه‌ر له‌و كۆڕه‌كه‌دا به‌شی ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێتی زانایان ژماره‌یه‌ك له گۆڤاری په‌یامی زانایان و یاسای توند و تیژی خێزانی به‌سه‌ر ئاماده‌بو‌واندا دابه‌ش كرد
|