دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له میانه‌ی راپۆرتیكدا به ریز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاله‌یی كارگیرو به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌ریوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گرینگیدانی زیاتر به پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره له كوردستان و باشتر كردنی ره‌وشی حاجیان و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه ئاینی یه به شیوه‌یه‌كی ریكخراو و بی كه‌م و كوری ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌كات .
له‌و راپۆرته‌دا كه وینه‌یه‌كی بۆ سایت و گۆڤاری زانایان نیردراوه نوسه‌ر له پیشه‌كیه‌كه‌یدا ئامانجی پرۆژه‌كه‌ی خستۆته روو كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاله لاوازه‌كان و پیشكه‌شكردنی چه‌ند تیبینی و پیشنیاریكه بۆ زیاتر سه‌رخستنی حه‌ج و عومره له هه‌ریمی كوردستان
له دووتویی ( 9 ) لاپه‌ره‌دا نوسه‌ر پرۆژه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه بۆ دوو به‌ش كه‌له به‌شی یه‌كه‌مدا به تیروته‌سه‌لی ( 25 ) پیشنیاری گرنگ و بایه‌خداری خستۆته روو بۆ سود لی وه‌رگرتنی له سالانی داهاتوودا ، و له به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه‌یدا مامۆستای ژاله‌یی كۆمه‌لیك له‌و چالاكیانه‌ی خستۆته روو كه له میانه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و عومره‌ی ئه‌مساله‌وه به‌ریزیان وه‌كو به‌ریوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان بۆ حاجیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیان ئه‌نجامداوه ...
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كیتی زانایان له‌گه‌رمیان له كۆتایی پرۆژه‌كه‌یدا داواكارییه‌كی بۆ هاولاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولبدریت له سالانی داهاتوودا بۆ گه‌رمیانیه‌كان بچه‌سپینریت كه خۆی له زیادكردنی ریژه‌ی حاجیانی گه‌رمیاندا ده‌بینیته‌وه ، وه‌كو خۆی له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پیداوه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا داواكارییه‌كه‌ی له ریگه‌ی ئه‌و سۆزه په‌خشانه‌وه خستۆته روو كه له ته‌نیشت مه‌قامی پیرۆزی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد ( د.خ ) ده‌رویشانه هاتۆته خه‌یالیه‌وه و داوا ده‌كات ریژه‌ی حاجیانی گه‌رمیان زیاد بكریت له‌و ریژه‌یه‌ی ئیستا هه‌یه ئه‌ویش وه‌كو خۆی ئه‌لیت له به‌ردوو هۆكار یه‌كه‌میان خه‌لكی گه‌رمیان مه‌زلومن و سته‌می زۆریان لی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جیگه پیرۆزه‌دا بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان و خاكه‌كه‌یان كوردستان بپارینه‌وه و هۆكاری دووه‌میشیانی بۆ ئه‌وه گه‌راندۆته‌وه كه زۆریك له‌و هاولاتیانه‌ی مادده‌ی ( 140 ) گرتویانیته‌وه ئیستا نیشته‌جیی گه‌رمیانن و له كاتی ناونوسیندا بۆ حه‌ج له گه‌رمیان خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن .
خۆینه‌ران و سه‌ردانی كه‌رانی به‌ریزی سایتی زانایان ئاگادار ده‌ین كه ده‌توانن له سایتی زانایاندا ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاله‌یی بخویننه‌وه
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانی له به‌شی كتێبخانه ده‌قی راپۆرته‌كه بخوێنیته‌وه. |