راگه‌یاندنی لقی سۆران
شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لاخالدمه‌له‌كی به‌رپرسی لق ویاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی ،مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید كاگێرانی لق ،به‌مه‌به‌ستی هه‌وال پرسین له‌ره‌وشی ته‌ندروستیان هه‌ریه‌ك له مامۆستا مه‌لا سه‌ید احمد خه‌یلانی و باوكی مامۆستا مه‌لا سیروان مجید وبرای مامۆستا مه‌لا غفوربێشه‌ی ،كه هه‌ریه‌كه‌و به‌هۆكاری تێكچوونی باری ته‌ندروستیان نه‌خۆشكه‌وتوون به سه‌ریانكردنه‌وه‌و، هیوای ساغ وسه‌لامه‌تی وته‌ندروستێیكی باشیان بۆخواستن.
شایه‌نی وتنه له‌به‌رامبه‌ریشدا نه خۆش وخانه‌واده‌كه‌یان سوپاسگوزاری وخۆشحالی خۆیان بۆسه‌ردانی شانده‌كه ده‌ربری .
|