ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 31/12/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مه‌لا جلال ره‌زانی كارگێری لق‌و مه‌لا محمد صباح روستایی ئه‌ندامی لق سه‌ردانی ناوچه‌ی سه‌فینی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لا هێمن ده‌رگه‌ڵه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فین‌و كارگێران‌و ئه‌ندامانی ناوچه پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ كرا، پاشان به‌رپرسی لقی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ماموستا مه‌لا هێمن ده‌رگه‌ڵه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌فینی یه‌كێتی زانایان، له باره‌گای ناوچه له شارۆچكه‌ی شاوێس له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانای ئاینی سنوری ناوچه‌ی سه‌فین كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و ڕێنمایی هه‌نوكه‌یی بۆ زانایانی ئاینی‌و، له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێ گرتن له پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له به‌ڕێوه بردنی كاری پیشه‌ی یان‌و، هه‌م له ڕێزی یه‌كێتی زانایان ، بۆیه له‌لای خۆیی به‌رپرسی لق پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاری‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت، هه‌ر له ته‌ورێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی لق داوای له زانایان كردن پابه‌ندبن به‌رێنمای‌و ڕێره‌وی یه‌كێتی زانایان، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌گه‌ڵ قوناغی ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی پێویسته زیاتر جه‌خت بكرێته‌وه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌ی یه‌كانمان له كوردستان، به‌رپرسی لق هیوای خواست هه‌میشه‌كار بۆ یه‌ك رێزی زانایان بكه‌ین، بۆ زیاترخزمه‌ت گه‌یاندن به‌گه‌له‌كه‌مان، به تایبه‌تی له قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان .
|