ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتیان به‌وه‌رگرتنی قه‌رز، حكومه‌تی به‌غدا به‌نیازه ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێ سه‌باره‌ت به پێدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتیان ده‌ربكات.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌مڕۆ له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه به‌پێی ئه‌و رێنماییه نوێیانه پێده‌چێت له‌مساڵدا سوود له‌سه‌ر پێدانی قه‌رز لاببرێت، وتیشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌چالاككردنی ئابوری ناوخۆ، به‌و پێیه‌ی پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێبون و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پڕده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌هۆی زیادبونی بڕی پاره‌ی دابه‌شكراو به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی تردا، پێده‌چێت له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك قه‌رزی نوێی تر له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتیان بدرێت.
NRT |