له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌بۆ (240) سه‌ركه‌وتوو له‌پێشبڕكێی له‌به‌ركردن و خوێندن و ته‌فسیری قورئان سازكرابوو له‌ئوتێلی (رامادا) له‌دۆحه‌ی پایه‌ته‌ختی قه‌ته‌ر به‌سه‌ر په‌رشتی دكتۆر غیپ بن مبارك كواری وه‌زیری ئه‌وقاف و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌زانایان و بانگخوازان و به‌ڕێوبه‌ره‌كانی سازكرابوو، دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و له‌ووته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌گرنگیدان به‌قورئان به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گشتی مسوڵمانانه‌و، له‌م باره‌یه‌وه، ووتی (ئومه‌تی ئیسلامی به‌تاك و كۆ به‌رپرسیاره له‌پاراستنی قورئان و كاركردن پێی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژیانێكی قورئانی بژین) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی هێنایه‌وه كه ده‌فه‌رموێت (وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ)
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه‌قورئان بوه‌ته هۆی یه‌كگرتنی ئه‌م ئوممه‌ته ئیسلامیه، ئه‌م قورئانه نه‌وه به‌نه‌وه خوای گه‌وره ده‌یپارێزێت، له‌و كاته‌شه‌وه كه‌دابه‌زیوه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان هه‌ربه‌پاكی و پارێزراوی ماوه‌ته‌وه، پاشان ووتی شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌كاتێكدا كه‌ده‌ستیان به‌قورئانه‌وه گرت توانیان بگه‌نه هه‌موو جیهان و سه‌نگێگی گه‌وره‌یان له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ستكه‌وت به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وكاته‌وه كه‌قورئانیان به‌جێهێشت توشی دوبه‌ره‌كی و سه‌ر شۆڕی بوون، خۆزگه بمانتوانیایه كه‌جارێكی تر ده‌ست به‌ئه‌م قورئانه‌وه بگرینه‌وه و سه‌ربه‌رزیمان بۆ بگه‌ڕایه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه‌هیچ بۆنه‌یه‌ك له‌مه گرنگتر نیه كه ئاهه‌نگ بگێڕین به‌ڕێزلێنان له‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ركردووه ، ئه‌وه‌شی رون كرده‌وه كه‌به‌ره‌كه‌ت و روناكی كۆمه‌ڵگاكان به‌قورئانه‌وه‌یه پاشان ووتی دوری مسوڵمانان له‌جێ به‌جێ كردنی قورئان هۆكاری سه‌ره‌كیه له‌دوا كه‌وتن و خراپی باری ژیانیان پاشان ووتی پێویسته نه‌فامی و نه‌خوێنده‌واریمان به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ قورئان بسڕینه‌وه، وه‌پێویسته رۆژانه قورئان ببینین و شتی تازه‌ی لێ فێربین و بیكه‌ین به‌شایه‌ت به‌سه‌ر خۆمانه‌وه .
هه‌روه‌ها شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزی قورئان له‌قه‌ڵه‌مداو ووتی : ئه‌م شۆڕشه عه‌ره‌بیانه ده‌نگۆیه‌ك بوو بۆ ڕێز‌و گه‌وره‌یی قورئانی كه‌ئه‌وه‌ش له‌دوای ده‌یه‌ها ساڵ له‌سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و دوربون له‌خوا سه‌ری هه‌ڵدا .
|