له نه‌ریتێكی هیندۆسه‌كانی هیندستان، بۆ مراز حاسڵ بوون‌و، به مه‌به‌ستی رازیكردنی خواوه‌نده‌كه‌یان‌و، باشتركردنی به‌رهه‌م‌و به‌روبوومی كشتوكاڵی، له ولایه‌تی (چاتسیگاره)ی ئه‌و وڵاته، كچێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵان كرایه قوربانی‌و، كوژرا.
(ناریان داس) به‌رپرسی پۆڵیسی هه‌رێمی (پیجابور) بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه: (لالیتا تاتی) ناوی ئه‌و كچه بچكۆڵانه‌یه كه كوژراوه‌و، تا ئێستا 2 كه‌سمان به تۆمه‌تی ئه‌و كاره ده‌ستگیركردووه‌و، دانیان به‌وه‌ناوه كه: ئه‌و منداڵه‌یان كوشتووه‌و، له رێوره‌سمێكدا جه‌رگیان وه‌ك قوربانی به خواوه‌ند به‌خشیوه..!!
ئه‌مه‌و له وڵاتی هیندستان كه ناسراوه به زۆری ئایین‌و بیروڕای سه‌یرو سه‌مه‌ره، ساڵانه هه‌ندێك داب‌و نه‌ریتی دوور له بنه‌مای زانستی‌و عه‌قڵی سازده‌كرێت‌و، تا ئێستاش ئه‌م كارانه جه‌ماوه‌ری خۆی ماوه.
|