سایتی (موحیت) رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی هه‌یینی رابردوو، بۆ یه‌كه‌م جار‌و به زمانی ئیسپانی كه‌ناڵێكی ئیسلامی ئاسمانی به‌ناوی (قوڕتوبه) كه‌وته‌كارو، ئێستا له ماوه‌ی (تێست) تاقیكردنه‌وه‌دایه.
سایتی ناوبراو رایگه‌یاند: كه كه‌ناڵه‌كه بانگخوازی ناسراوی جیهانی ئیسلامی دكتۆر شێخ (عبدالعزیز بن فوزان الفوزان) به‌ڕێوه‌یده‌بات‌و، مه‌به‌ست لێی ئاشناكردنی ئیسپانیه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به‌زمانی ئیسپانی ده‌دوێن، به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، كه له ئێستادا ژماره‌یان به نزیكه‌ی 700 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت‌و، كه‌وتوونه‌ته ئه‌مه‌ریكای لاتینی‌و، ئه‌مه‌ریكای باكوور‌و، ئه‌وڕوپا‌و، ئه‌فریقیا.
ئه‌مه‌و شێخ عبدالعزیز ئه‌لفه‌وزان خاوه‌نی 2 كه‌ناڵی دیكه‌ی ئیسلامیه، كه یه‌كێكیان ناوی (رسالة الاسلام)ه‌و تایبه‌ته به قوڕئانی پیرۆز‌و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ناوی (سمسم)ه‌و تایبه‌ته به منداڵان‌و، له مانگی ره‌مه‌زانی رابردوو كه‌وته كار.
|