به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خولێكی قورئانخوێنی بۆ (قیرائات‌و ته‌جوید) كه 11 قورئانخوێنی شاری هه‌ولێر به‌شدارییان كردووه. ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (30/12/2011) له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و قاهیره به‌ڕێكه‌وتن.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هاوسه‌فه‌ری قورئانخوێنه‌كانه، كه له هه‌مان كاتدا چه‌ند مامۆستایه‌كی په‌یامانگاكانی خوێندنی ئیسلامیش به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌گه‌ڵیان چوونه‌ته میسر.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ئه‌لئه‌هرام) ئه‌و شانده‌ی زانایانی ئایینی كوردستان رۆژی دووشه‌مه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئه‌زهه‌ریان كردووه‌و، له‌لایه‌ن دكتۆر ئوسامه ئه‌لعه‌بد سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر پێشوازییان لێكراوه، له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ پێشوازیكردنی قوتابیان له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان، له نێویشیان قوتابیانی عێراق به‌مه‌به‌ستی خوێندنی وانه شه‌رعی‌و زانستیه‌كان.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر بۆ شانده‌كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پڕۆگرامی ئه‌زهه‌ر كرده‌وه، كه په‌یامی وه‌سه‌تیه‌تی ئایینی ئیسلام‌و، ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌رۆیی‌و تووندڕه‌وی‌و، خه‌ڵك هان ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن‌و لێبووردن‌و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی.
هه‌ر له دیداری زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر روونی كرده‌وه، كه له ئه‌زهه‌ر وانه‌ی هه‌ر چوار مه‌زه‌به جیاوازه‌كان ده‌خوێنن، به شێوازێكی لۆژیكی‌و ئه‌قلانیش ده‌رگا به رووی زانسته ئه‌ده‌بی‌و زانستیه‌كان ده‌كاته‌وه‌و، پێشوازیش له‌وه ده‌كات، كه ده‌ستی هاوكاری بۆ موسڵمانان له هه‌موو جیهان رابكێشێت.
ئینجا له كۆتاییدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان میسر‌و عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان ناوه‌نده زانستی‌و ئایینیه‌كان.
جێگه‌ی گووتنه خوله‌كه به هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌و قورئانخوێنانه ساز كراوه له ناوه‌ندی مه‌عه‌سه‌راوی له قاهیره.
|