له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ قاهیره‌و، به‌شداریكردنی چه‌ند قورئانخوێنێكی كوردستان له خولێكی قورئانخوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی دكتۆر ئه‌لمه‌عه‌سراوی كرد، ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرد‌و، خۆشحاڵ بوو به‌و په‌یوه‌ندییه‌و، سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ كردنه‌وه خوله‌كه.
سه‌باره‌ت به خوله‌كه‌ش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: رۆژی (2/1/2012) خوله‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد‌و، ناوه‌نده‌كه ده‌نگی قورئانخوێنه‌كانی كوردستانیان زۆر پێ باش بوو، هه‌روه‌ها له رووی مه‌قاماتیشه‌وه باش بوون‌و، له رووی ته‌جویدیشه‌وه موناسب بوون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێیان باش بوون، هه‌ر له‌و باره‌وه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م خوله.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، 11 قورئانخوێنی هه‌رێمی كوردستان له ناه‌ندی مه‌عه‌سراوی له قاهیره به‌شداری خولێكی قورئانخوێنی له بواری قیرائات‌و مه‌قامات‌و ته‌جوید ده‌كه‌ن، كه ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت. خوله‌كه به هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان بووه‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش به‌شداری سه‌فه‌ره‌كه‌ی كرد.
|