مامۆستا مه‌لا یونس عه‌لی مو‌سا راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مشه‌و به نه‌خۆشی له عه‌مانی پایته‌ختی ئورده‌ن كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا پێشنوێژ‌و وتارخوێنی عین سفنی شێخان بوو، هه‌روه‌ها راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها كه‌سێكی چالاك‌و كارای بواری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی بوو له‌و ده‌ڤره‌و، كه هه‌میشه له پێشه‌نگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی‌و رێز‌و هاریكاری له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت.
ناوبراو له (1/7/1963) له دایك بووه‌و، دوایی تووشی نه‌خۆشی بوو به مه‌بستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌ردانی پایته‌ختی ئورده‌نی كردبوو، به‌ڵام ئه‌مشه‌و 3/1/2012) كۆچی دوایی كرد، شایانی باسه به پێی زانیارییه‌كانی سایتی زانایان تا ئێستاش ته‌رمی مامۆستا هه‌ر له ئورده‌نه‌و هێشتا نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كوردستان.
هه‌ر له‌و باره‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ناوبراو كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
((يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)).
به‌رازیبوون به قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستمان مامۆستا مه‌لا یونس عه‌لی مو‌سا راوێژكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان راده‌گه‌یه‌نین، به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان ده‌كه‌ین‌و، هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌و خزم‌و كه‌س‌و كار‌و دۆست‌و براده‌رانی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كه‌ین‌و، له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه سه‌بووری‌و ئارامیمان پێبه‌خشێت‌و، مامۆستاش بخاته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیی‌و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
به‌ڕاستی وه‌فاتی مامۆستا كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌ڤه‌ری شێخان، به‌تایبه‌تی مامۆستا هه‌میشه كه‌سێكی به زه‌رده‌خه‌نه‌و ماندوونه‌ناس‌و به‌خشنده بوو، كه‌سێكی زۆر كارا‌و چالاكی بواری پێكه‌وه‌ژیانیش بوو له‌و ده‌ڤه‌ره.
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
3/1/2012
|