دوای ئه‌وه‌ی به نووسراوی ره‌سمی یه‌كێتی زانایان داوای له ئیداره‌ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی كرد، ده‌ستكاری به‌رنامه‌ی (به بوێری) بكه‌ن، چونكه به‌م شێوازه‌ی ئێستا له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی شتێكی به‌م شێوه‌یه نییه، كه هیچ رێز بۆ خه‌ڵكی موسڵمان دانه‌نێت، به‌تایبه‌تی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانن، دیاره دوای ئه‌وه كه‌ناڵه‌كه به‌ڵێنی چاككردنیان دا، به‌ڵام دیاره هیچ به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه به نووسراوێك یه‌كێتی زانایان داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و بانگخوازان ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
یه‌كێتی زانایان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاوده‌كاته‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
مامۆستایانی ئایینی قه‌در گران..
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست:
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) ده‌ستی به به‌رنامه‌كانی كرد، ئێمه وه‌ك كه‌ناڵێكی سهربهخۆو بێلایه‌ن ته‌ماشامان كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌م كه‌ناڵه له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی (به بوێری) كار بۆ لێدانی ئیسلام‌و گوماندروستكردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه، رۆژانه خه‌ڵك به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكهنو سه‌ردانمان بكه‌ن، ئێمه‌ش بۆ رێزگرتن له كه‌ناڵه‌كه نووسراوێكمان بۆ كه‌ناڵه‌كه نارد، تێیدا داوای راگرتنی به‌رنامه‌كه‌مان كرد، یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كه كار بۆ لابردنی گومان بكات، ئه‌وانیش به ره‌سمی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه تا ئێستا له‌سه‌ر شێوازی خۆی به‌رده‌وامه، ئێمه‌ش رۆژانه خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری كوردستان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و باسانه هه‌موویان له دوو توێی كتێبه‌كان وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی قه‌ناعه‌تی به گومانه‌كان دێت، كار بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام ناكات، وا دیاره ئه‌وه‌نده‌ی كار بۆ لێدانی ئایین ده‌كات، ئه‌وه‌نده كار بۆ گه‌ییشتنه راسته‌قینه ناكات، ئه‌وه‌ی له‌و كه‌ناڵه ده‌كرێت له هیچ كه‌ناڵێكی وڵاتانی ئیسلامی ناكرێت، جگه له‌و كه‌ناڵانه‌ی تایبه‌تن به دژایه‌تی ئیسلام.
بۆیه لێره‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژان‌و بانگخوازان ده‌كه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌كه‌ن‌و، كاتی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن له شتێك، كه ئامانجێكی لێڵی له پشته‌وه‌یه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
5/1/2012
|