راگه‌یاندنی لق:
شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، كارگێرانی لق‌و، به‌رێز مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ئازادی كارگێڕی ناوچه‌ی دیانای زانایان، سه‌ردانی ناوچه‌ی سیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز فاڕوق ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ناوچه‌و ئه‌ندامانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیا لێكرا.
له دانیشتنێكدا باس له بارۆدۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كرا‌و، دواتریش رۆڵ‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان خرایه به‌رباس و، به بایه‌خه‌وه وه‌سفكرا‌و، هه‌روه‌ها دوپاتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری وخزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایانی ئاینی ناوچه‌كه كرایه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێڕانی ناوچه‌كه‌وه‌و، سوپاسگوزاری سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی لق كرا.
|