ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌رله ئێواره‌ی 4/1/ 2012 به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌نیه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ گشت دام‌و ده‌زگاكانی حزبی‌و حكومیه‌كان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سید مۆید سید عزیز، به‌رپرسی ناوچه‌ی دووی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، به‌یاوه‌ری كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی ناوچه، سه‌ردانی ناوچه‌ی ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان یان كرد‌و، له لایه‌ن مامۆستا زیتۆ به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاڵا‌و كارگێر‌و ئه‌ندامانی ناوچه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆكانیان باس له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌گشتی، وتاوتوێ كردنی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی هه‌نوكه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو، وێڕای باسكردنی ره‌وشی زانایانی ئایینی سنوری ناوچه‌ی ناوبراو.
|