له هه‌وڵێكدا بۆ فراوانكردن‌و چاكتركردنی په‌خشی رادیۆی (ده‌نگی زانایان)ی زمانحاڵی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، دوای داوای زۆری گوێ‌گران بۆ گۆڕینی فریكوێنس، به هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ فریكوێنسی رادیۆی دیكه، له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رادیۆ، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، له هه‌وڵی جێگیركردنی له‌ره‌له‌ری رادیۆی ناوبراوه، له‌سه‌ر فریكوێنسێكی تایبه‌ت.
له‌م باره‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی (ده‌نگی زانایان) به (سایتی زانایان)ی راگه‌یاند: سوپاس بۆ خوا دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا په‌خشی رادیۆكه‌مان له جاران فراوانتر بكرێ‌و، زۆربه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی شاری هه‌ولێر بگرێته‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌رانمان بێ گرفت‌و به سانایی بتوانن گوێ بیستی به‌رنامه‌كانمان بن، ئاگاداری گوێگرانی خۆشه‌ویستی رادیۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌خشی رادیۆی (ده‌نگی زانایان) له‌سه‌ر فریكوێنسی 102،7 نامێنێت‌و، ده‌گوازرێته‌وه بۆ 90،3 و به‌ڵێنی ئه‌وه بۆ بیسه‌رانمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه به پشتیوانی خوای گه‌وره، پاشان به هاوكاری هه‌موولایه‌ك به‌جوانترین‌و نایابترین به‌رنامه‌و پڕۆگرام له خزمه‌ت په‌یامی به‌رزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، ره‌وشتی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی دا ده‌بین.
|